سه‌باره‌ت به دوایـین پـێـشـهاته سـیاسـیـیه‌كانی نێو گۆڕه‌پانی عێراقی هومه‌ر شـێخموس به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سـازكردووه.
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت "بنیادنانه‌وه‌ی عێراق چه‌ند سـاڵـێـكی ده‌وێت، ئێمه ناتوانین ئه‌م كاره به خێرایی و به ڕه‌زیلی ئه‌نجام بده‌ین. ئێمه قوربانیـیه‌كانی هاوڕێ و دۆسـتهكانمان به‌رز ده‌نرخێنین له‌وانه ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ندامانی دیكه‌ی هێزی فره ڕه‌گه‌ز. ئێمه له‌و كاته‌ی سه‌رگه‌رمی بنیادنانه‌وه‌ی عێراق ده‌بین به دڵـنیایـیهوه دووچاری كێشـه ده‌بین و هه‌ڵه ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها نا ئارامی بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت ئـینجا هه‌روه‌ك چۆن ڕۆم به یه‌ك ڕۆژ دروسـت نه‌كرا به‌غداش به هه‌مان شێوه ده‌بێت."
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.