پاپا بێنێدێـكت دوای سـه‌ردانێـكی چوار ڕۆژی بۆ توركیا گه‌ڕایه‌وه بۆ ڕۆما ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سـه‌ردانی پاپا بوو بۆ ده‌وڵه‌تێـكی زۆرینه‌ی موسـڵمان، پاپا پـێـش ئه‌وه‌ی له
ئه‌سـته‌نبوڵه‌وه بگه‌ڕێـته‌وه هیوای خواسـت كه‌وا كۆتایی به جیاوازی و دابه‌شـبوویی كریسـتانیه‌كان بهێـنرێـت. پاپا له كه‌نیسـه‌یه‌كی كاثـۆلیكه‌كان ئه‌م تێـبیـنیانه‌ی دا‌و گوتی كه‌نیسـه نایه‌وێت هیچ شـتێـك به‌سه‌ر هیچ كه‌سـێـكدا زاڵ بكات و ده‌یه‌وێت هه‌موو كه‌سـێـك به ئازادی بژی.
ڕۆژی پـێـنجشـه‌ممه‌ش پاپا و ڕێبه‌ری ڕۆحانی كریسـتیانه ئۆرثۆدۆكسـه‌كان ڕێوڕه‌سـمێـكی نوێژكردن و دوعایان له كه‌نیسـه‌ی سـانت جۆرج له ئه‌سـته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌كرد، هه‌ردوو ڕێـبه‌ریش به‌ڵێـنیان دا به به‌رده‌وام بوون له هه‌وڵه‌كانیان بۆ یه‌كگرتنی هه‌موو كریسـتانیه‌كانی جیهان.
هه‌روه‌ها پاپا له میانه‌ی ئه‌م گه‌شـته‌یدا بۆ توركیا چه‌ندین په‌یامی تایبه‌ت به ئاشـتی نێوان موسـڵمانه‌كان و كریسـتانیه‌كان بڵاوكرده‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ردانی مزگه‌وتی ئایاسـۆفیـیای كرد، هه‌روه‌ها شـانبه‌شـانی موفـتی باڵای ئه‌سـته‌نبوڵ مسـته‌فا جاخره‌جی ڕێوڕه‌سـمێـكی نوێـژكردنیان له‌و مزگه‌وته‌دا به‌ڕێـكرد كه بۆ چه‌رخی حه‌ڤـده‌هه‌مین ده‌گه‌ڕێـته‌وه.