داهێنه‌ری موزیکی و موزیک ژه‌ن و گۆرانیبێژ جم برکمان گه‌شتێکی هونه‌ری ده‌کات و هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی گوێ‌گران بۆ سیدییه نوێکه‌ی "Escape" ده‌دات. ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1994 ه‌وه ده‌ستی به تۆمارکردنی سیدی کردووه و تاوه‌کو ئێستا 12 سیدی هه‌یه و 500 هه‌زار دانه‌ی ته‌نها له ناو ئه‌مه‌ریکادا فرۆشتووه، هه‌روه‌ها بۆ خه‌ڵاتی گرامیش به‌ربژار کراوه و به ناو جیهایشدا گه‌شتی کردووه. جم برکمان له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ واشنتۆنی پایته‌خت سه‌ردانی لاری له‌نده‌نی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای کرد.
پیانۆ یه‌کێکه له‌و ئامڕازانه‌ی موزیک ژه‌نین که له جیهان‌دا خۆشه‌ویستی زۆره. مۆزارت، بێتهۆڤن، باخ، چۆپن، هه‌موو ئه‌م هونه‌رمه‌نده جیهانی‌یه به‌ناوبانگانه پشتیان به‌م ئامڕازه‌وه به‌ستبوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگێکی وه‌ها دابڕێژن که له ڕێگه‌یه‌وه بتوانن له ناو مێژووی موزیک‌دا جێگه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه.
جم برکمان یه‌کێکه له‌و پیانۆ ژه‌نیاره نوێیانه‌ی که ئه‌و ئامڕازه بۆ داهێنانی گۆرانی‌یه‌کانی به‌کار ده‌هێنێت. جم هه‌ست به خۆشیه‌کی زۆر ده‌کات کاتێک ده‌بینێت خه‌ڵکی ده‌یانه‌وێت فێری لێدانی پیانۆ ببن.
" زۆر به په‌رۆشه‌وه‌م بۆ بینینی ئه‌م جۆره که‌سانه . به تایبه‌تی بینینی که‌سانی لاو کاتێک پیانۆ هه‌ڵده‌بژێرن و زۆر به په‌رۆش و سۆزه‌وه‌ن بۆ فێربوونی. هه‌میشه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه که‌مه که ئه‌و کتێبانه ده‌رده‌هێنن که ژه‌نینی پیانۆیان فێرده‌کات. ڕووناکی‌یه‌کی زۆر له کۆتایی ئه‌و تونێله‌دا نا‌بینیت که بۆ ئه‌و ئامڕازانه‌ی ده‌ته‌وێت ژه‌نینیان بزانیت، هه‌بێت. زۆر هانده‌ریشه بۆ من کاتێک ده‌بینم که‌سانی پێکهاتوو له هه‌موو ته‌مه‌نێک ئاماده‌ی کۆنسێرته‌کانم ده‌بن و ئه‌وانه‌شیان که وانه‌ی پیانۆیان وه‌رگرتووه."
زۆر جار که باس له جم برکمان ده‌کرێت، به موزیک ژه‌نێکی ئه‌مه‌ریکی " سه‌رده‌می نوێ" ناوزه‌د ده‌کرێت که زۆر له گۆرانیبێژان له‌سه‌ر موزیکه‌کانی گۆرانیان گوتووه له‌وانه کۆڵن رایه، مارتینا مه‌کبراید، مایکڵ سمث و سوزان ئاشتۆن. ئایا جم برکمان خۆی له چیدا ده‌بینێته‌وه، هۆنراوه‌نوسی گۆرانی، نوسه‌ری نۆته‌ی موزیکی، یان ئه‌و که‌سه‌ی که موزیک لێ ده‌دات یاخود ئه‌وه‌ی پیانۆ لێ ده‌دات؟
جم برکمان ده‌ڵێت" له ڕاستیدا، من هێشتا خۆم به نوسه‌ری گۆرانی داده‌نێم که زۆربه‌ی جار پیانۆ ده‌ژه‌نێت....گۆرانی‌یه‌کانم له‌سه‌ر پیانۆ لێ ده‌درێت. من له ڕاستیدا هه‌رگیز وه‌ک پیانۆ ژه‌نێک بیرم له‌خۆم نه‌کردۆته‌وه، هه‌رچه‌ندێکه پیانۆ لای من ئامڕازێکی سه‌ره‌كی‌یه. من هه‌میشه میلۆدیم نوسیوه. هه‌میشه گۆرانیه‌کانم له‌گه‌ڵ ووشه‌کاندا نووسیوه. له ڕاستیدا هه‌ستم وه‌ک بیری گۆرانیبێژێکی پۆپ وه‌هایه."
له کاتێکدا که له سه‌رانسه‌ری جیهان‌دا، پیانۆ هێشتا وه‌ک ئامڕازێکی به‌ناوبانگ داده‌نرێت، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی گۆرانیه‌کانی که جم نوسیویه‌تی و گوتویه‌تی هه‌ر به به‌ناوبانگی ماوه‌ته‌وه.
برکمان ده‌ڵێت " به تایبه‌تی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و زۆر له ووڵاتانی دیکه‌ی سه‌رانسه‌ری جیهان‌دا، په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان میلۆدی موزیکی رۆمانتیکی و و هه‌ستی سۆزداردا هه‌یه. به تایبه‌تی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، من ده‌ڵێم له فلپین و مالیزیا و تایله‌ند و لاوۆس. له هه‌موو ئه‌م شوێنه گرنگانه‌دا و له ئه‌نده‌نوسیاش، خۆشه‌ویستی‌یه‌کی زۆر بۆ جوانی موزیک هه‌یه. من پێم وایه، هه‌مان شت بۆ ئه‌وروپاش ڕاسته. تاوه‌کو ئێستا نه‌چوومه‌ته ڕووسیا. چوومه‌ته شانگهایی و چین و تایوانیش.
واپێده‌چێت له سه‌رانسه‌ری جیهان‌دا، خۆشه‌ویستی‌یه‌کی ڕاسته‌قینه بۆ موزیکی سروشتی هه‌بێت. زۆر زیاترێک له‌وه‌ی باوه‌ڕده‌که‌م له ئه‌مه‌ریکادا هه‌بێت. تا ڕاده‌یه‌کی زۆر وام لێده‌کات که بمه‌وێت بۆ تایله‌ند بگوێزمه‌وه یان شوێنێکی تری له‌و شێوه‌یه، چونکه له‌وه ده‌چێت که له ناخی دڵه‌وه ڕێزییان بۆ ئه‌و جۆره موزیکانه هه‌بێت. زۆر که‌سانیش له ناو ئه‌مه‌ریکا دا هه‌ن که ئه‌و موزیکانه‌یان پێخۆ‌شه، به‌ڵام موزیک زۆر گۆڕاوه. خه‌ڵکی حه‌زییان له زۆر جۆری جیاوازی موزیک هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه باوه‌ڕم وایه ئه‌وه‌ش ساده‌یی‌یه. پێم وایه ئه‌وه ساده‌یی و په‌یوه‌ندی ده‌روونی‌یه."
ناونیشانی نوێترین سیدی جم برکمان "Escape" ه. ئه‌مه‌ش سیدی دوانزده‌هه‌مینێتی. جم ده‌ڵێت" من ئاساییانه، موزیکه‌کانم به زۆر رۆمانتیک ناوده‌برێن. من پێم وایه، میلۆدی خۆی له سروشتدا ئه‌و هه‌سته‌ی که هه‌ڵیده‌گرێت و له ڕێگه‌یه ده‌توانێت خۆی بگه‌یه‌نێته خه‌ڵکی، وا له خه‌ڵکی ده‌کات هه‌ست به رۆمانس بکه‌ن. ئه‌م ئه‌لبومه‌ش زۆر رۆمانسی تیادا نی‌یه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ربازبوونه. بیرۆکه‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی ده‌توانن له ناو موزیکه‌که‌دا خۆیان وون بکه‌ن، ئه‌وه‌ش ڕێگایه‌که بۆ حه‌وانه‌وه یاخو ریلاکس، ده‌رباز بوون، چوون بۆ ناو هه‌ستێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی له پشوودا بیت، تۆش موزیکه‌که بۆ ڕه‌نگ کردنی ئه‌و وێنه‌یه به‌کار ده‌هێنێت که خۆت ده‌ته‌وێت واتا ئه‌و هه‌سته‌ی که خۆت ده‌ته‌وێت. که‌واته پێکهاته‌یه‌که بریتی‌یه له ده‌ربازبوون و گه‌شت کردن و که‌مێک بیرکردنی ماڵه‌وه‌ی تێ خراوه."