سه‌دان هه‌زار كه‌س له ناوه‌ندی به‌یروت كۆبوونه‌وه به مه‌به‌سـتی به‌شـداریكردن له خۆپـیشـاندانێـكی ناڕه‌زایی كه حزبوڵـڵا له دژی حكومه‌تی لوبنانی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كات.
ڕۆژی هه‌ینی خۆپـیشـانده‌ران ئاڵای لوبنانیـیان ده‌شه‌كانه‌وه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ یه‌كگرتوویی، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا كڵاوی ڕه‌نگ زه‌ردیان له سه‌ر كردبوو كه هێمایه‌كه بۆ حزبوڵـڵا. به هه‌زاره‌ها له خۆپـیشـانده‌ره‌كان چادریان له ده‌ره‌وه‌ی نووسـینگه‌كانی حكومه‌ت هه‌ڵداوه و سه‌رۆك وه‌زیر فوئاد سهنیورهش له‌وێـیه، وه ده‌ڵێن له‌وێ ناجوڵـێن هه‌تا به‌ڕێز سه‌نیوره ده‌سـت له كار ئهكێـشـێـتهوه.
گروپـی میلیتانی شیعه‌كان حزبوڵـڵا داوای حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی نیشـتیمانی نوێ ده‌كات. سه‌رۆك وه‌زیریش فوئاد سه‌نیوره په‌یمانی داوه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه بوهسـتـێـتهوه كه بۆ لابردنی ده‌درێت. ده‌ڵێت ته‌نها له ڕێـگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه حكومه‌ت ههڵدهوهشـێـتهوه ئه‌گینا به هیچ شـێوه‌یه‌كی تر لانابرێت.
له واشـنتۆن، گوته‌بێـژێـكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه تۆم كه‌یسی ڕایگه‌یاند كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زۆر نیگه‌رانه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حزبوڵـڵا و هاوپه‌یمانه‌كانی به پـشـتیوانی ئێران و سوریا كه بۆ تێـكدانی بارودۆخی لوبنان ده‌یده‌ن. هه‌روه‌ها به‌ڕێز كه‌یسی گوتی ئه‌مریكا به‌ڵێن به پـشـگیریكردنی حكومه‌تی لوبنانی دیموكراتی ده‌كات.