حزبوڵـڵای لوبنان و هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌ر به سوریا داوای سـازكردنی خۆپـیشـاندانێـكی
گشـتی له دژی حكومه‌تی لوبنانی ده‌كه‌ن كه ئه‌مریكا پشـتیوانی لێـده‌كات.
وا دانراوه خۆپـیشـاندانه‌كان دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی له ناوه‌ندی به‌یروت ده‌سـتپـێـبكات.
سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان فوئاد سه‌نیوره ئێواره‌ی پـێـنجشه‌ممه له گوتارێـكدا له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن سه‌باره‌ت به‌و داوایه قسه‌ی كرد و به‌ڵـێنی دا كه به‌رگری له دیموكراتیـیه‌ت بكات، وه به‌ره‌و ڕووی ئه‌و داوایانه بـوه‌سـتێـته‌وه كه ده‌كرێت به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت.
هه‌رچه‌نده حزبوڵـڵا داوای كردووه خۆپـیشـاندانه‌كان به شـێوه‌یه‌كی ئاشـتیانه به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام هێزی له‌شـكری لوبنانی خراوه‌ته ژێر باری ئاماده باشـیـیه‌وه.
پـێشـتر ، هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕێبه‌ری حزبوڵـڵا حه‌سه‌ن نه‌سروڵـڵا له گوتارێـكی ته‌له‌فیزیۆنیدا حكومه‌تی لوبنانی به لاواز ناوزه‌ندكرد و داوای پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی نیشـتیمانی نوێی كرد.
لایه‌نه سـیاسـیـیه‌كانی دژ به سوریا حزبوڵـڵا به پلان كێشـان بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تایه‌ك تاوانباركردووه.
پـێشـتر له مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا شه‌ش وه‌زیری حزبوڵـڵا ده‌سـتیان له كار كێشایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی داواكه‌یان بۆ زیادكردنی ده‌سه‌ڵاتیان له حكومه‌تدا ڕه‌تـكرایه‌وه.