Accessibility links

زیاتر له 50 ته‌رم له به‌غدا و گۆڕێکی به‌ کۆمه‌ڵ له باقوبه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌


کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ زیاتر له 50 ته‌رم له به‌غدا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت گۆڕێکی به‌ کۆمه‌ڵیش له نزیک باقوبه‌ی باکوری به‌غدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ و 28 ته‌رمی تیادا بووه‌.

له لایه‌کی دیکه‌، جێگری به‌رپرسێکی ناوخۆیی گروپێکی سوننه‌ له‌گه‌ڵ سێ له پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌کانیدا له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق کوژراون کاتێک بۆسه‌یه‌ک بۆ دوو ماشێنه‌که‌یان دانراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌وا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی له میانه‌ی پێکدادانێکدا له به‌غدا کوژراوه‌.

جێی باسه‌، ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند که‌وا نزیکه‌ی 2000 سه‌رباز له باکوری عێراقه‌وه‌ بۆ به‌غدا ده‌گوێزنه‌وه‌ تاوه‌کو یارمه‌تی سه‌قامگیرکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئاسایشی پایته‌خت بده‌ن. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هه‌ندێ له‌و سه‌ربازانه‌ جێگه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ ده‌گرنه‌وه‌ که‌ ماوه‌ی خزمه‌تی له‌شکرییان له عێراق ته‌واو بووه‌.

XS
SM
MD
LG