سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالکی و سه‌رۆکی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جۆرج بوش ده‌ڵێن پێکه‌وه کار ده‌که‌ن بۆ کۆتایی هێنان به توندوتیژی نه‌ژادی له عێراق‌دا. هه‌ردوو ڕێبه‌ر له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردون گفتوگۆیان کرد.
دوا به دوای هه‌فته‌یه‌کی پڕ له ڕووداوی توندوتیژی له عێراق‌دا، سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌لمالکی گوتویه‌تی ده‌کرێت حکومه‌ته‌که‌ی بتوانێت به‌سه‌ر ئه‌و کۆسپ و ته‌گه‌رانه‌دا زاڵ بێت که ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێز ئه‌لمالکی گوتویه‌تی ئه‌و و سه‌رۆک کۆکن له‌سه‌ر خێرایی گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسێتی زیاتر بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی. نوری ئه‌لمالکی ووته‌کانی له ڕێگه‌ی وه‌رگێڕێکه‌وه بیستراوه و گوتویه‌تی" ئه‌م کۆسپ و ته‌گه‌رانه زۆر گه‌وره نین. له ووڵاته‌که‌دا تاوانباران هه‌یه. ئه‌م که‌سانه ڕێز له یاسا ناگرن. به‌ڵام به‌هێزی و پته‌وی حکومه‌تی یه‌کگرتووی نیشتمانی یارمه‌تیمان ده‌دات ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و که‌سانه ببینه‌وه که یاسا به‌رقه‌رار ناکه‌ن و هه‌وڵی نه‌هێشتنی دیموکراسی له عێراق‌دا ده‌ده‌ن."
له هه‌مان کۆبونه‌وه‌دا، سه‌رۆک بوش گوتی ئه‌و ئاگاداری ئه‌و ڕاستی‌یه که سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی ڕووبه‌ڕووی کۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هیچ گومانی نی‌یه له‌وه‌ی که ئه‌و که‌سێکی به‌جێ‌یه بۆ ئه‌و پۆسته. به‌ڕێز بوش گوتی "من به به‌ڵێنه‌کانی ئه‌و دڵنیا بوومه‌وه بۆ پاراستنی ئه‌و کۆمه‌ڵگا به‌رفراوانه‌ی که له ڕووی سیاسی‌یه‌وه یه‌کگرتوون. له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا، لێپرسینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه هه‌یه که یاسا جێبه‌جێ ناکه‌ن، جا ئه‌وانه که‌سانی تاوانبار بن، ئه‌لقاعیده، میلیشا، یان هه‌رچ که‌سێک بن."
سه‌رۆک بوش گوتیشی ئه‌و ستایشی ئازایه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر ده‌کات له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا له کاتێکدا که ده‌بوایه " بڕیاری گران" بۆ داهاتووی ووڵاته‌که‌ی بدات. " گومانی تیادا نی‌یه، که‌وا ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوو گران بووه. کاره‌که‌ی زۆر ئاسانتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌وڵی تێکدانی ئه‌و دیموکراسیه ساوایه نه‌درایه. کاره‌که‌ی زۆر ساده‌تر ده‌بوو ئه‌گه‌ر هاتوو تیرۆریستان هه‌وڵی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی نه‌ژادی‌یان نه‌دایه."
سه‌رۆک بوش و سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌لمالکی بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک له هۆتێلێک له ئوردون کۆبونه‌وه تاوه‌کو گفتوگۆ له‌سه‌ر توندوتیژی نه‌ژادی بکه‌ن و بیر له چۆنێتی ده‌ستکه‌وتنی پشتگیری زیاتر بۆ حکومه‌تی عێراقی له لایه‌ن ووڵاتانی دراوسێ‌وه بکه‌نه‌وه.
جێی باسه، ووت‌وێژی سێ لایه‌نه‌ی نێوان مالکی و شا عه‌بدوڵا و به‌ڕێز بوش ئه‌نجام نه‌درا هه‌روه‌ک چۆن پێشتر بڕیاربوو له ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌دا به‌ڕێوه بچوایه. ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ش له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی عێراقی و ئوردونیه‌وه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له زوویه‌کی هه‌مان ڕۆژدا سه‌رۆک وه‌زیر و شا کۆبونه‌وه.
هاوکاتیش، 6 وه‌زیر و 30 یاسادانه‌ری سه‌ر به مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان موقته‌دا ئه‌لسه‌در ناچنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان تاوه‌کو ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕن له دژی کۆبونه‌وه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیر مالکی و به‌ڕێز بوش.
به هه‌مان شێوه‌ش، سه‌رۆک بوش له ووڵات به‌هۆی مه‌سه‌له‌ی عێراقه‌وه ڕوبه‌ڕوی ناڕه‌زاییه‌کانی ئه‌ندامانی پارتی دیموکرات بۆته‌وه که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م مانگه‌دا سه‌رکه‌وتنیان له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی هاوس و سێنات‌دا به ده‌ست هێنا.
زۆربه‌ی دیموکراته‌کان ده‌یانه‌وێت زیاتر له 140 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له عێراقه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ووڵات.
سه‌رۆک بوش گوتوشیه‌تی هه‌تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی حکومه‌تی عێراقی ده‌یه‌وێت له ووڵاته‌که‌دا بمێننه‌وه، سه‌ربازه‌کان له عێراق‌دا ده‌مێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی" کاره‌کان ته‌واو بکه‌ن."