سه‌رۆك بوش له ووڵاتی ئوردون ژماره‌یه‌ك ووتوێژ ئه‌نجام ده‌دات له پێناو كۆتایی هێنان به توندوتیژییه‌كان له عێراق‌دا.
شاعه‌بدوڵای ئوردون له ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له كۆشكی پادشایی پێشوازی له سه‌رۆك بوش كرد پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م به گه‌یشتنی بۆ عه‌مان. بڕیاریشه سه‌رۆك بوش له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی كۆببێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن پێشتر پلانی بۆ دانرابوو.
به‌ڕێز بوش له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا وا به دوای به‌شداریكردنی له لوتكه‌ی ناتۆ كه له شاری "ریگا" ی ووڵاتی لاتیڤیا به‌ڕێوه‌چوو، گوتی تیرۆریستانی ئه‌لقاعیده ئاگری توندوتیژی له عێراق‌دا خۆش ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها گوتی ده‌یه‌وێت گوێبیستی پلانه‌كانی به‌ڕێز مالكی بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایش بۆ عێراق. هه‌روه‌ها گوتی گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن بۆ چۆنێتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كان بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی و به‌رپرسیارێتی ووڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه له پشتگیریكردنیان بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كان له عێراق ناكشێنێته‌وه هه‌تاوه‌كو كاره‌كان له‌وێ ته‌واو نه‌كه‌ن و عێراق خۆی نه‌گرێته‌وه و توانای به‌رگریكردنی له خۆی نه‌بێت.
هه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، به‌ڕێز ئه‌لمالكی دوای گه‌یشتنی بۆ عه‌مان گوتی ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانی عێراقه و هه‌ردوو ووڵات كار له‌سه‌ر ستراتیژییه‌تێكی نوێ بۆ چاك كردنی ڕه‌وشی ئاسایش له عێراق‌دا ده‌كه‌ن.
هاوكاتیش له به‌غدا، یاسادانه‌رانی سه‌ر به مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیدا نه‌كردووه وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێك له دژی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان به‌ڕیز مالكی و به‌ڕێز بوش.
له لایه‌كی دیكه، ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ڕایگه‌یاندووه ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی به‌ڕێز بوش گومانی هه‌یه له‌وه‌ی كه‌وا سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی توانای كۆنترۆڵكردنی توندوتیژی نه‌ژادی له ووڵاته‌كه‌دا هه‌بێت.
ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێت پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات كه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوی نوێ بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ڕێبه‌ری عێراقی به‌هێز بكات.
به پێی ڕۆژنامه‌كه، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، ستیڤن هه‌یدڵی دوا به دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌لمالكی له 30 ی مانگی ئۆكتۆبه‌ردا ئه‌م تێبینیانه‌یدا.