ڕۆژی سـێشـه‌ممه پاپا بـێـنێـدیـكت گه‌یشته ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، وه له‌لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوغانی سه‌رۆك وه‌زیر پـێشـوازی لـێـكرا. هه‌رچه‌نده پـێشـتر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان گوتبووی كاتی له‌به‌رده‌مدا نیـیه تا له‌گه‌ڵ پاپا كۆبـبێته‌وه به‌ڵام له كۆتایـیدا مه‌راسـیمێـكی پـێشـوازیـكردنی به په‌له‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نكه‌ره بۆ ئاماده كرا.
ئۆردو‌غان ڕایگه‌یاند كه‌وا پاپا پـێی گوتووه ئه‌و پـێشـوازی له به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات.
پاشـان پاپا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئاینی له توركیا عه‌لی به‌رداق ئۆغلوو كۆبۆوه، وه پـێی گوتبوو كه‌وا بناغه‌یه‌كی هاوبه‌شی هاوكاریـكردن له نێوان كرسـتیان و موسڵمانه‌كاندا هه‌یه.
هه‌روه‌ها پاپا بـێـنێـدیـكت له باڵیۆزخانه‌ی ڤاتیكان له ئه‌نكه‌ره گوتارێـكی پـێشكه‌شی دیبلۆماته‌كان كرد و تیایدا گوتی توندوتیژیـیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به توندی كاری كردۆته سه‌ر ژیانی نێونه‌ته‌وه‌یی، وه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێـك
پـێویسـته وتووێـژێـكی ڕاسته‌قینانه‌ی ئه‌نجامبدرێت.
پاپا ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ موسڵمانانی توركیا ته‌رخان كرد.
بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌ردانی ئیجه بكات كه شـارۆچكه‌یه‌كی ئیفسووس بووه، ئه‌و شوێنه‌ی كه ئه‌فسـانه‌یه‌ك ده‌ڵێت مریه‌می دایكی مه‌سیح دوا سـاڵه‌كانی ته‌مه‌نی له‌وێ به‌سه‌ر بردووه. له‌وێش پـێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێ بكه‌وێت مه‌راسـیمێـكی ئاینی به‌ڕێوه ده‌بات.