Accessibility links

له‌تیف نێروه‌یی باس له‌ دوا ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی تاڵه‌بانی بۆ تاران ده‌كات


جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراق به‌ سه‌ردانێـك وا له‌ تارانی پایته‌ختی ئێرانه‌ به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و گه‌وره‌ كاربه‌ده‌سـتانی تری ئێراندا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌ دوو لایه‌نیـیه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران و هه‌روه‌هاش ڕه‌وشی ئاسایشی له‌ عێراقدا.

هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا كه‌ ئێسـتا له‌ تارانه‌ سـازداوه‌.

له‌تیف نێروه‌یی له‌ میانه‌ی وتووێـژه‌كه‌دا ده‌ڵێت به‌پـێی سه‌رچاوه‌كانی لـێـپـرسـراوانی عێراقی كه‌ ئه‌ندامی شـانده‌كه‌ن سه‌ردانه‌كه‌یان به‌ سه‌ركه‌وتوو داده‌نێن و پـێـیان وایه‌ كه‌

ده‌توانن له‌م سه‌ردانه‌دا چه‌ندین ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌ی گرنـگ ئه‌نجام بده‌ن له‌ بواری سـیاسی و ئاسایشی و بازرگانیدا، وه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ بواری نه‌وتدا، ئه‌ویش به‌ ڕه‌وانه‌كردنی نه‌وتی خاوی عێراقی بۆ پاڵاوگه‌كانی ئێران له‌ عه‌بادان تا نه‌وتی سـپـی لێ به‌رهه‌م بهێنرێت.

له‌ باری ئاسایشیشه‌وه‌ له‌تیف نێروه‌یی گوتی سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپـرس له‌ شـانده‌كه‌ ڕایگه‌یاند كه‌وا ئێران ده‌یه‌وێت‌ له‌پاڵ ئه‌م گۆڕانـكاریـیانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی‌ و نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌یه‌ به‌شـداری بكات له‌ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی عێراق، وه‌ هه‌روه‌ها گه‌یشـتۆته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ ئاڵۆزبوونی ڕه‌وشی عێراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێراندا نیـیه‌ و كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر بارودۆخی ئێرانیش، بۆیه‌ پـێـیان وایه‌‌ بێده‌نگیـیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێراندا نیـیه‌.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG