یاسادانه‌رانی عێراقی بۆ 30 ڕۆژی دیكه درێژه‌یان به حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی ووڵاته‌كه داوه له كاتێكدا كه هێرشی نوێ ئه‌نجام ده‌درێت و به لایه‌نی كه‌مه‌وه 5 كه‌س كوژراون.
بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه، حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی له عێراق‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه. په‌رله‌مانی عێراقی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ده‌نگی دا بۆ درێژه‌پێدان به‌م حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوییه بۆ مانگێكی دیكه.
كاربه‌ده‌ستانی ئاسایش ده‌ڵێن له میانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب چێنراو له به‌غدا، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 4 كه‌س كوژراون و 19 كه‌سی دیكه بریندار بوون. پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه له نزیك یه‌كه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموك له خۆرئاوای به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
له شاری كه‌ركوكی باكوری عێراقیش، كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن پارێزگای كه‌ركوك له هه‌وڵێكی تیرۆریستان بۆ تیرۆركردنی ڕزگاری بووه كاتێك هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له نزیك كاروانه‌كه‌ی خۆی ته‌قاندۆته‌وه. له‌م ڕووداوه‌دا، به لایه‌نی كه‌مه‌وه ڕێبوارێك كوژراوه و زیاتر له 15 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له لایه‌كی دیكه، ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاندووه كه‌وا گروپی حیزبوڵای سه‌ر به ئێران مه‌شق و ڕاهێنان به ئه‌ندامانی له‌شكری مه‌هدی ده‌كه‌ن كه گروپێكی چه‌كداری شیعه‌ی عێراقی‌یه و له لایه‌ن مه‌لای ڕادیكاڵی شیحه‌كانه‌وه موقته‌دا ئه‌لسه‌دره‌وه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كرێت.
ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزه و له سه‌ر زاری كاربه‌ده‌ستێكی ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوتویه‌تی گروپی حیزبوڵا له لوبنان مه‌شق و ڕاهێنانیان به یه‌ك هه‌زار بۆ دوو هه‌زار چه‌كداری شیعه كردووه. هه‌مان كاربه‌ده‌ست گوتوشیه‌تی ژماره‌یه‌كی كه‌می ئه‌ندامانی گروپی حیزبوڵا سه‌ردانی عێراقیان كردووه تاوه‌كو یارمه‌تی ڕاهێنانی چه‌كدارانی شیعه بده‌ن له عێراق.