سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت دوایترین ووتوێژه‌كانی توركیا له‌سه‌ر هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به قوبرس سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر بوون به ئه‌ندامی ئه‌نكه‌ره له یه‌كێتی ئه‌وروپادا په‌یدا بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فنله‌ندا ئێركی تویومیۆا كه سه‌رۆكایه‌تی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌كات ڕۆژی دووشه‌ممه گوتویه‌تی هه‌ردوولا نه‌یانتوانیوه بگه‌نه ڕێكه‌وتنێك له‌وباره‌یه‌وه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فنله‌ندا ئه‌م تێبینیانه‌یدا پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و قوبرسی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا له شاری تامپه‌ری ووڵاتی فنله‌ندا كۆببنه‌وه.
توركیا ڕازی نی‌یه به‌وه‌ی به‌نده‌ره‌كانی ده‌ریا و ئاسمانی خۆی بۆ به‌شی قوبرسی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یۆنان كراوه بكات و ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا مۆرییان كردووه.
تویومیۆا ده‌ڵێت له‌وانه‌یه بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ڕاگرتنی ووتوێژه‌كانی ئه‌ندامێتی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا له میانه‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجام بدرێت كه له 11 ی مانگی دیسه‌مه‌به‌ردا له نێوان كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا به‌ڕێوه ده‌چێت.
توركیاش ده‌ڵێت به‌نده‌ره‌كانی كاتێك ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێتی ئه‌وروپا توركه‌كانی قوبرس جودا نه‌كاته‌وه. حوكمه‌تی قوبرس به ڕێبه‌رایه‌تی یۆنان داوای له توركیا كردووه كه داخوازییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا جێبه‌جێ بكات.
ئه‌نكه‌ره‌ش گورویه‌تی كێشه‌ی قوبرس مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی‌یه و به‌شێك نی‌یه له دانوستاندنه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
جێی باسه، دوورگه‌ی قوبرس له ساڵی 1974 ه‌وه دابه‌ش كراوه پاش ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی توركیا ئه‌و دوورگه‌یان داگیر كرد له پێناو ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی نیكۆسیا له یۆنان.
ئه‌و به‌شه‌ی قوبرسیش كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیادایه و ناوی لێناوه كۆماری توركیا له باكوری قوبرس و ته‌نها توركیا پێناسینی پێده‌كات.