له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی كۆنـگرسی ئه‌مریكی له 7 ی مانگی یانزه‌دا دیموكراته‌كان زۆرینه‌ی كورسـیـیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان به‌ده‌سـتهێنا. ئێسـتا پـێشـبینی ده‌كرێت نانسی پـڵوسی، نوێنه‌ری ویلایه‌تی كالیفۆرنیا بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌سـتنیشـان بكرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه بێته‌دی ئه‌وا ده‌بێته یه‌كه‌مین ژن له ئه‌مریكا بـبێـتـه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
هه‌رچه‌نده له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كاری گرنگی سـیاسی پـیاوان ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا له ماوه‌ی كه‌متر له سـاڵـێـك ژنان سه‌ركه‌وتنی مه‌زن به‌ده‌ستده‌هێنن، هه‌روه‌كو له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی شیلی و ئه‌ڵمانیا و لیبریا.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا سـتێفنی هوو ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و هه‌ردوو هاوكارمان فه‌خریه دۆسكی و موعته‌به‌ر شیروانی ڕاپـۆرته‌كه‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.