سـێشه‌ممه‌ی ڕابردوو وه‌زیری پـیشـه‌سـازی له كابینه‌ی حكومه‌تی لوبنان كه مه‌سـیحیـیه‌كی ناوداری لوبنانه له ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ده‌ستڕێژی لـێـكرا و كوژرا. زۆر لایه‌ن به خێرا سوریایان به كوشـتنی پـیـێر جمه‌یل تاوانباركرد.
ڕۆژنامه‌وانی به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب هیشـام ملحم له ڕۆژنامه‌ی ئه‌لنه‌هار و ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیـیه له وتووێژی له‌گه‌ڵ به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵـێت بۆی هه‌یه سوریا مه‌به‌ستی له كوژرانی پـیێر جمه‌یلدا هه‌بێت چونكه سـیاسه‌تمه‌داری كوژراو دژی سـوریا بوو و پـشـتیوانیشی له دادگای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دادگایـیـكردنی تاوانباران به كوژرانی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی لوبنانی دژ به سـوریا ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری ده‌كرد.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح سه‌باره‌ت به‌و وتووێـژه‌ی له‌گه‌ڵ هیشـام ملحمدا ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.