Accessibility links

هێرشی ڕۆكێتی فه‌له‌ستینیـیه‌كان بۆ سه‌ر ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاگربه‌ستی نێوانیان ده‌كات


چه‌كداره‌ فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كان ژماره‌یه‌ك ڕۆكێت ده‌گرنه‌ باشوری ئیسرائیل و هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاگربه‌ستی نوێی نێوان فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلیـیه‌كان له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ دروسـت ده‌كات.

ڕادیۆی ئیسرائیلی ڕایگه‌یاند سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ و پاش ماوه‌یه‌كی كورت له‌ ده‌سـتپـێـكردنی ئاگربه‌ست ژماره‌یه‌ك ڕۆكێت به‌ر شـاری سـدرێۆت كه‌وتووه‌. به‌ڵام هیچ زیانێـكی لـێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

هه‌ردوو باڵی چه‌كداری جیهادی ئیسلامی و حه‌ماس ڕاگه‌یاندنی جیاجیایان بڵاوكردۆته‌وه‌ تیایدا به‌رپـرسـیارێتی خۆیان له‌و هێرشـانه‌ ده‌ربڕی.

حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی ئه‌و هێرشـانه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد و به‌ پـێشـێـلـكاریـیه‌ك بۆ ئاگربه‌سته‌كه‌ی وه‌سف كرد.

سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت داوای له‌ له‌شـكری وڵاته‌كه‌ی كرد دان به‌ خۆیاندا بگرن و بوار به‌ ئاگربه‌سـته‌كه‌ بده‌ن جێـگیربێت.

به‌پـێی ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی كه‌ دره‌نگ كاتێـكی ڕۆژی شه‌ممه‌ ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له‌سه‌ری ڕێـكـكه‌وتوون ده‌بوایه‌ چه‌كداره‌ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هه‌موو جۆره‌ هاویشتنی ڕۆكێت بۆ سه‌ر ئیسرائیل ڕابگرن.

له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت كه‌وا پـێش چه‌ند كاتژمێـرێـك له‌ ده‌سـتپـێـكردنی ئاگربه‌سـته‌كه‌ هێزه‌كانی له‌ غه‌ززه‌ كشـانۆته‌وه‌.

سـاڵی ڕابردوو ئیسرائیل سه‌رباز و نیشـته‌جێ ئیسرائیلیـیه‌كانی له‌ غه‌ززه‌ ڕاگواست. به‌ڵام هێزه‌ ئیسرائیلیـیه‌كان جارێـكی تر له‌ مانگی پـێنجدا گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ پاش ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌ فه‌له‌سـتینـیـیه‌كان له‌ هێرشـێـكدا بۆ سه‌ر سـنووری نێوانیان سه‌ربازێـكی ئیسرائیلـیـیان ڕفاند.

XS
SM
MD
LG