زۆربه‌ی گیان له ده‌ستدانه له‌ناکاوه‌کانی له نێو منداڵانی ساوای ته‌ندروستی خوار ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵه‌وه ڕووده‌ده‌ن، هۆکاره‌کانیان هێشتا له لێکۆڵینه‌وه‌دایه. ئه‌م منداڵه ساوایانه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ کێشه‌یه‌کیان هه‌بێت یاخود نه‌خۆش بن، شه‌و که ده‌خه‌ون بۆ به‌یانی هه‌ڵناسنه‌وه و که‌سوکاره‌کانیان بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که گیانیان له ده‌ستداوه.
ئه‌م منداڵانه زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له نێوان یه‌ک بۆ شه‌ش مانگی‌یه‌وه بوون و له وه‌رزی زستان‌دا گیانیان له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها گیان له ده‌ستدانه‌کانیان له کاتی نوستن دا بووه و کاتێک به سه‌ر ده‌مدا نوستوون.
له یه‌كێک له توێژینه‌وه‌كاندا که له لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی بۆستن و کۆلێجی پزیشکی هارڤه‌ر له ویلایه‌تی مه‌ساچوستسه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، زانایان شتێکی نائاساییان له‌و به‌شه‌ی مێشکی ئه‌و منداڵانه‌دا به‌دی کردووه که پێی ده‌گوترێت "brainstems" و به‌رپرسه له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی چالاکیه‌کانی له‌ش وه‌ک هه‌ناسه‌دان و لێدانی دڵ.... هتد. ئه‌و شته نائاساییه‌ش ئه‌وه‌بووه که ڕێژه‌ی بوونی هۆرمۆنی سێرۆتۆنین "serotonin" له مێشکی ئه‌و منداڵانه‌دا هاوسه‌نگ نه‌بووه و که‌م و زیادی کردووه. ئه‌م هۆرمه‌نه‌ش به‌رپرسه له گه‌یاندنی نیشانه‌کان بۆ هه‌ناسه‌دان و ڕاگرتنی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و توانای هه‌ڵسان له خه‌و. له کاتێکدا که ئه‌م هۆرمه‌نه له له‌شی منداڵ‌دا زۆر بێت و هاوکاتیش منداڵه‌که به‌سه‌ر ده‌مدا خه‌وێنرابێت ئه‌وا هۆرمه‌نه‌که زیانبه‌خش ده‌بێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ڕوونی ده‌کاته‌وه که‌وا هۆکارێکی بایلۆجی کیمایی له پشته‌وه‌ی گیان له ده‌ستدانه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی منداڵانی خوار ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵه‌وه‌یه. له‌م کاته‌ی ئێستادا، ناتوانرێت جه‌خت له بوونی نیشانه‌ی ڕوودانی ئه‌م گیان له ده‌ستدانه له ناکاوانه له منداڵانی ژیاودا ببینرێت. به‌ڵام زانایان هیوا ده‌خوازن له داهاتوودا تاقیکردنه‌وه‌ی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام بده‌ن و بتوانن ئه‌و منداڵانه ده‌ست نیشان بکه‌ن که له مه‌ترسیدان. هه‌روه‌ها کاریش له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسی‌یه بکه‌ن پێش ئه‌وه‌ی زۆر دره‌نگ بێت و بگاته ڕاده‌ی گیان له ده‌ستدانی منداڵه‌که.