Accessibility links

به‌حرێنیـیه‌كان ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ده‌ن


هاوڵاتیـیانی به‌حرێن ڕۆژی شه‌ممه‌ ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانێـكی نوێ ده‌ده‌ن.

زیاتر له‌ 200 كه‌س خۆیان كاندید كردووه‌ بۆ ئه‌ندامێـتی په‌رله‌مانی به‌حرێن كه‌ له‌ 40 كورسی پـێـكهاتووه‌. وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژووی ئه‌و وڵاته‌ ژنـێـك بـبێـته‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان، له‌تیفه‌ ئه‌لعقوود به‌بێ ڕكه‌به‌ر له‌ بازنه‌ هه‌ڵبژاردنیـیه‌كه‌ی خۆیدا له‌ پـێشه‌وه‌یه‌. نزیكه‌ی 20 ژن خۆیان كاندید كردووه‌.

به‌ڵام ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نێـكی دیكه‌ی په‌رله‌مان له‌ لایه‌ن شـا حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه‌ ده‌سـتنیشـان ده‌كرێن.

ڕۆژی هه‌ینی زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س خۆپـیشــاندانی ناڕه‌زایـیان له‌ مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حرێن سـازكرد له‌ دژی وه‌ك خۆیان ده‌ڵـێن فرتوفێـڵـكردن له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا.

خۆپـیشـانده‌ران داوای لـێـكۆڵـینه‌وه‌یان كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌وڵی ئه‌و ده‌دات عه‌ره‌بی سوونه‌ به‌ زۆرینه‌ له‌ په‌رله‌ماندا بـهێـڵێـته‌وه‌.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ شیعه‌كان له‌ به‌حرێن زۆرینه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م جاره‌ ده‌نگی زیاتر به‌ ده‌ست بهێنن، پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی 2002 دا به‌شداریـیان نه‌كرد.

XS
SM
MD
LG