Accessibility links

ئیسرائیل 2 فه‌له‌سـتینی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كوژێت


كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی فه‌له‌ســتینی ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئیسـرائیل 2 فه‌له‌سـتینیـیان له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ كوشـتووه‌.

كاربه‌ده‌سـتانی نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌ فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا له‌ ناوچه‌ی به‌یت لاهیـیه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی غه‌ززه‌ به‌شه‌ڕ هاتوون و چه‌كدارێـكیان كوشـتووه‌.

له‌شـكری ئیسرائیلیش ده‌ڵێت شه‌وی هه‌ینی سه‌ربازه‌كانی ته‌قه‌یان له‌ كۆمه‌ڵـێـك كردووه‌ كاتێـك‌ له‌ ده‌روازه‌ی كارنی ستراتیژی نزیـك كه‌وتوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان غه‌ززه‌ و ئیسرائیل، وه‌ یه‌كێـكیان كوشـتووه‌. ڕوونیش نه‌بۆته‌وه‌ ئایا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ كه‌سه‌ چه‌كدار بوون یان نا.

ئیسرائیل له‌ مانگی پـێـنجه‌وه‌ ده‌سـتی به‌ هێرش بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ كردووه‌ پاش ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان سه‌ربازێـكی ئیسرائیلیـیان له‌سه‌ر سـنووری نێوانیان به‌ دیل گرت.

هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند لایه‌نێـكی فه‌له‌سـتینی له‌ غه‌ززه‌ پـێشـنیاری ڕاگرتنی هه‌ڵدانی ڕۆكێـتیان بۆ سه‌ر خاكی ئیسرائیل كرد به‌ مه‌رجێـك ئیسرائیل كرده‌وه‌ له‌شـكریـیه‌كانی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ و كه‌ناری ڕۆژئاوا ڕابگرێت.

ئیسرائیل ئه‌و پـێشـنیاره‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ و گوتی یه‌كه‌م شت ده‌بێت میلیتانه‌كان هه‌موو چالاكیـیه‌ تیرۆریسـتیـیه‌كانیان ڕابگرن.

XS
SM
MD
LG