حكومه‌تی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند كه ئه‌ندامی پـێشـووی ده‌زگای سـیخوڕی ڕوسـیا ئه‌لێـكسانده‌ر لیتڤینینكۆ به مادده‌یه‌كی تیشـكداری ژه‌هراوی كوژراوه.
ڕۆژی هه‌ینی له له‌نده‌ن ئاژانسی پاراسـتنی ته‌ندروسـتی ڕایگه‌یاند كه بڕێـكی زۆر له مادده‌ی پـۆلۆنیۆمی 210 له میزی ئه‌لێـكسانده‌ردا دۆزراوه‌ته‌وه، وه تا ئێسـتا ڕوون نه‌بۆته‌وه ئه‌و ژه‌هره به‌چشـێوه‌یه‌ك چۆته ناو له‌شـیـیه‌وه. گوتیشـیان كوشتن به‌و جۆره ژه‌هره پـێشـتر له به‌ریتانیا ڕووی نه‌داوه.
ئه‌و پـۆلیسانه‌ی لـێـكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌كه‌ن ده‌ڵـێن به‌لایه‌نی كه‌م له دوو شـوێندا مادده‌ی تیشـكداریان دۆزیوه‌ته‌وه كه ئه‌لێـكسانده‌ر پـێش نه‌خۆشـكه‌وتنه‌كه‌ی بۆی ڕۆیشـتووه.
یه‌كێـكیان چـێشـتخانه‌ی سوشی بووه كه له‌گه‌ڵ ئیتاڵـیـیه‌كدا له یه‌كی مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا له‌وێ نانی خواردووه. ئه‌وی تریشـیان ئوتێـلێـك بووه كه له هه‌مان ڕۆژدا له‌وێش چاوی به دوو هاوڵاتی ڕوسی كه‌وتووه.
ئه‌لێـكسانده‌ر پـێش ئه‌وه‌ی وای لـێبكرێت لـێـكۆڵینه‌وه‌ی سـه‌باره‌ت به كوشـتنی ڕۆژنامه‌نووسـی ڕوسی ئانا پـۆلیتكۆڤسكایا ده‌كرد كه ڕه‌خنه‌گرێـكی به‌رده‌وامی كرملین بوو و له‌م دوایـیانه‌دا له مۆسـكۆ كوژرا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌لێـكسانده‌ر لیتڤینینكۆ دوای سێ هه‌فته له نه‌خۆشـكه‌وتنه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا، وه پـێش مردنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندنێـكی بڵاوكرده‌وه، تیایدا سه‌رۆكی ڕوسی ڤلادمیر پـوتینی له به‌ژه‌هركردنه‌كه‌ی به‌رپـرس كرد، وه به كه‌سـێـكی به‌ربه‌ر و بێ ویژدانی وه‌سفكرد.
گوته‌بێژێـكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند ڕووداوه‌كه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی مۆسـكۆ له له‌نده‌ن باس كراوه.