Accessibility links

پاكسـتان و چین ڕێـكـكه‌وتنی بازرگانی ئازاد مۆر ده‌كه‌ن


پاكسـتان و چین ڕێـكـكه‌وتنێـكی پـێنج سـاڵیان بۆ بازرگانی ئازاد مۆر كرد به‌مه‌به‌ستی زیاتركردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان.

ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌كه‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌ ئیسـلام ئابادی پایته‌ختی پاكسـتان مۆركرا له‌ده‌می كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان سه‌رۆكی چینی هوجینتاو و سه‌رۆكی پاكسـتانی په‌روێز موشـه‌ره‌ف.

كاربه‌ده‌سـتانی هه‌ردوولا ده‌ڵـێن ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه‌ بۆی هه‌یه‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان پاكسـتان و چین بۆ چه‌ند ملیارێـك دۆلار له‌ سـاڵـێـكدا زیاد بكات.

هه‌ر له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌ڕێز هوجینتاو به‌ڵـێنی دا پـشـتیوانی له‌ ئابوری و سـیاسه‌تی نوێی پاكسـتان بكات، وه‌ له‌وانه‌ به‌رده‌وامبوون له‌ یارمه‌تیـدانی پاكسـتان له‌ په‌ره‌پـێـدانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ناوه‌كی، وه‌ ڕۆڵـێـكی چالاكانه‌ ببینێت‌ بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان هیند و پاكسـتان.

هه‌روه‌ها هه‌ردوو وڵات هاوكاری درێژخایه‌نه‌ی ته‌كنه‌لۆژی له‌شـكریـیان په‌ره‌ پـێده‌ده‌ن. پاكسـتان پـێشـبینی ده‌كات فڕۆكه‌ی ئاواكسی چینی بكڕێت كه‌ سـیسـتمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پـێش وه‌ختی تیادایه‌.

بڕیاره‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ هوجینتاو به‌ره‌و شـاری لاهوڕی پاكسـتانی به‌ڕێ بكه‌وێت به‌مه‌به‌ستی وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ بازرگانانی ئه‌و وڵاته‌.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ دوای زیاتر له‌ 10 سـاڵ سه‌رۆكێـكی چینی سه‌ردانی پاكسـتان بكات.

XS
SM
MD
LG