ئه‌ندامێـكی شیعه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌ڵێت كاربه‌ده‌سـتانی سه‌ر به مه‌لای شیعه
موقته‌دا ئه‌لسه‌در له حكومه‌تی یه‌كگرتووی نیشـتیمانی عێراقی ده‌كشـێنه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش هه‌فته‌ی ئاینده له ئوردن كۆبـبێـته‌وه.
ئه‌ندامی په‌رله‌مان قوسه‌ی عه‌بدولوه‌هاب ڕۆژی هه‌ینی به‌یانـنامه‌یه‌كی به‌ناوی گروپـی سه‌در خوێنده‌وه و تیایدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند، وه گوتیشی گروپه‌كه‌ی هه‌روه‌ها ده‌كشـێـته‌وه ئه‌گه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق باش نه‌بێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه گروپـی موقته‌دا ئه‌لسه‌در 6 پـۆسـتی وه‌زاریـیان له كابیـنه‌ی حكومه‌تی عێراقیدا به‌ده‌سـته. له‌كۆی 275 ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیش 30 ئه‌ندام سه‌ر به گروپـی موقته‌دا ئه‌لسه‌درن.
هه‌ردوو به‌ڕێزان نوری ئه‌لمالیكی و سه‌رۆك بوش وایان داناوه ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پـێـنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن كۆبـبـنه‌وه به‌مه‌به‌سـتی وتووێـژكردن له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق.