Accessibility links

حكومه‌تی عێراقی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ له‌ ناو شـاری به‌غدا ده‌دات


دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 160 كه‌س كوژران و 250 ی دیكه‌ش برینداربوون به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك له‌ ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و كه‌وتنی گولله‌ هاوه‌ن له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌در، حكومه‌تی عێراقی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی له‌ به‌غدای پایته‌خت دا و دوو فڕۆكه‌خانه‌ی سـه‌ره‌كی وڵاته‌كه‌ش داخران.

پاش ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ كرایه‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كی سه‌دری شـیعه‌كان، زیاتر له‌ 12 گولله‌ هاوه‌ن گیراونه‌ته‌ گه‌ڕه‌كه‌ سـوونیـیه‌كان له‌ شـاری به‌غدا كه‌ پـێده‌چێت تۆڵه‌كردنه‌وه‌ بێت. به‌لایه‌نی كه‌م یه‌ك له‌ گولله‌ هاوه‌نه‌كان به‌ر مزگه‌وتی ئیمام ئه‌بی حه‌نیفه‌ی سـوونه‌كان كه‌وتووه‌.

ڕێبه‌ره‌ ئاینی و سـیاسـیـیه‌كانی عێراق له‌ ڕێـگای كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فیزیۆنیـیه‌كانه‌وه‌ داوای هێمنی و كۆتایی هێنان به‌ توندوتیژی تایفی له‌ عێراقیـیه‌كان كردووه‌.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ له‌وه‌تای شه‌ڕی عێراق له‌ 2003 دا ده‌ستـیپـێـكردووه‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ ڕووداوێـكدا له‌و وڵاته‌ ئه‌وه‌نده‌ قوربانی لـێـبكه‌وێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG