له هه‌وڵـێـكدا بۆ ڕاگرتنی میلیتانه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له هاویشـتنی ڕۆكێت به‌ره‌و
ئیسرائیل هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته 6 فه‌له‌سـتیـنیـیان له كه‌رتی غه‌ززه كوشت.
كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل ده‌ڵـێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له هێرشـێـكی ئاسـمانیدا 3 میلیتانی كۆمیته‌ی به‌رگری میلیـیان كوشتووه. هه‌روه‌ها هێزه زه‌مینیـیه‌كانیشـیان پـێشـتر له چه‌ند ڕووداوێـك 3 فه‌له‌ستینی دیكه‌شـیان كوشـتووه.
له شـوێنێـكی دیكه‌ی كه‌رتی غه‌ززه، ژنێـكی خۆكوژی فه‌له‌سـتینی خۆی ته‌قانده‌وه و 3 سه‌ربازی ئیسرائیلی بریندار كرد. باڵی چه‌كداری حه‌ماس به‌رپـرسـیارێـتی خۆی له‌و هێرشه ڕاگه‌یاند.
ئیسرائیل ده‌ڵێت له كرده‌وه له‌شـكریـیه‌كانی له كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو هێرشه ڕۆكێـتیـیه‌كان ده‌وه‌سـتێـنێت، كه 2 ئیسرائیلی له هه‌فته‌یه‌كدا كوشـتووه.
له پـێشـهاته‌كانی تری فه‌له‌سـتیندا، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس چاوی به سه‌رۆك وه‌زیر ئیسـماعیل هه‌نیـیه كه‌وت بۆ وتووێـژكردن ده‌رباره‌ی پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی فه‌له‌سـتینی.
هه‌روه‌ها ڕێبه‌رێـكی باڵای حه‌ماس (خالید مشـعه‌ل) له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر بوو به‌مه‌به‌سـتی وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی میسری سه‌باره‌ت به حكومه‌تێـكی نوێی فه‌له‌سـتینی و دانوسـتاندن له‌سه‌ر چاره‌نووسی سه‌ربازێـكی ئیسرائیلی كه له لایه‌ن چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه‌وه پـێش چه‌ند مانگێـك ڕفێندراوه.