ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داواكاریـیه‌كی لوبنانی په‌سه‌ند كرد له یارمه‌تیدانی بۆ لـێـكۆڵینه‌وه له تیرۆركردنی پـیـێر جمه‌یلی سـیاسه‌تمه‌داری لوبنانی
نه‌یاری سـوریا.
ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵوێسـته‌كه‌ی وه‌رگرت پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌وه‌ی كۆفی ئه‌نانی سـكرتێری گشتی پـێی ڕاگه‌یاندن فوئاد سه‌نیوره‌ی سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان داوای یارمه‌تیدان له لـێـكۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.
هه‌مان تیمه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاربه‌ده‌سـتانی سوریای گرێ دابوو به كوشـتنه‌كه‌ی سـاڵی پاری ڕه‌فیق حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـوی لوبناندا.
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش جۆن بۆڵتنی نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا داوای كاردانه‌وه‌یه‌كی خێرای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد له كاتێـكدا وه‌ك خۆی گوتی به‌ڵـگه‌كان هێـشـتا تازه‌ن و به‌ر له‌وه‌ی شـێواندنی عه‌داله‌ت جێبگرێت.
جمه‌یل ڕۆژی سـێشـه‌ممه له ماشـێنه‌كه‌ی خۆیدا ته‌قه‌ی لـێـكرا و كوژرا له نزیك به‌یروته‌وه و بڕیاره مه‌راسیمی به‌خاك سـپاردنه‌كه‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه به‌ڕێوه بچێت.