دیك چینی جێـگری سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نه‌خشه‌كانی بۆ سه‌ردانی
شـانشینی عه‌ره‌بسـتانی سـعودی و وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵـڵا ڕاگه‌یاند.
نووسـینگه‌ی جێـگری سه‌رۆك ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه چینی و شـا عه‌بدوڵـڵا ڕۆژی شه‌ممه كۆده‌بنه‌وه تا وتووێژ بكه‌ن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیـیه هاوبه‌شـه‌كانیان كه په‌یوه‌ندی به پـێشـهاته‌كانی هه‌رێمه‌كه‌وه هه‌یه.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كێشه‌ی شه‌ڕی عێراق و ئاژاوه‌ی نێوان فه‌له‌سـتینی و ئیسرائیلیـیه‌كان و بارودۆخی لوبنان له‌سه‌ر كارنامه‌كه‌ی جـێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكی بێت.
سه‌رۆك بوشـیش ڕایگه‌یاندبوو هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ئوردن ده‌كات بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق سه‌باره‌ت به چاكردنی بارودۆخی ئاسایش له عێراقدا.
له ڕاگه‌یاندنـێـكی هاوبه‌شـدا سه‌رۆك بوش و به‌ڕێز مالكی پابه‌ندبوونی خۆیان به بونیادكردنی عێراقێـكی ئارام و دیموكراسی و سه‌قامگیر دووپاتـكرده‌وه، وه به‌ڵـێنیـشـیاندا په‌یوه‌ندیـیه‌كانی دووقۆڵی نێوانیان پته‌وتر بكه‌ن.