حكومه‌تی لوبنانی داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات یارمه‌تی بدات له‌و
لـێـكۆڵینه‌وانه‌ی كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی پـیـێر جمه‌یل ده‌كرێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له نیویۆرك سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان ڕایگه‌یاند كه‌وا داواكه‌ی لوبنانی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕه‌وانه كردووه هه‌تاوه‌كو بڕیاری خۆیانی له‌سه‌ر بده‌ن. به‌ڕێز ئه‌نان گوتیشی ده‌سه‌ڵاتداران له به‌یروت داوای یارمه‌تی له هه‌مان تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن كه كاربه‌ده‌سـتانی سـوریایان له كوشـتنه‌كه‌ی سـاڵی ڕابردووی ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری تاوانبار كردبوو.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپـی به‌ڵێنی به پـشـتیوانیـكردنی لوبنانی دا له دژی ئه‌و پـێشـێـلـكاریـیانه‌ی كه له لایه‌ن ئێران و سـوریا لێی ده‌كرێت.
سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان فوئاد سه‌نیوره به ته‌له‌فون قسه‌ی كرد. به‌ڕێز سه‌نیوره به‌ڵێنی به لوبنانیـیه‌كان داوه كه به كوژرانی كه‌سـایه‌تیـیه‌كی تری ناسراوی دژ به سـوریا وره‌ی نه‌ڕوخێت.
پـیـێر جمه‌یلی ته‌مه‌ن 34 سـاڵ، وه‌زیری پـیشـه‌سـازی لوبنان بوو، وه به دژایه‌تیـكردنی ده‌ست تێوه‌ردانی سوریا له لوبنان ناسرابوو. ڕۆژی سـێـشـه‌ممه له ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری به‌یروت كوژرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه لوبنان هه‌موو ئاهه‌نگه‌كانی جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یانی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه و سێ ڕۆژ ماته‌مینی ڕاگه‌یاند.
بڕیاره ڕۆژی پـێنجشه‌ممه مه‌راسیمی به‌خاك سـپاردنی پـیـێر جمه‌یل به‌ڕێوه بچێت.