Accessibility links

ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم پـێشـبینی ده‌كات داواكه‌ی ئێران ڕه‌تبكاته‌وه‌


ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA پـێشـبینی ده‌كات ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ داواكه‌ی ئێران بۆ یارمه‌تیدانی له‌ دامه‌زراندنی ڕیاكته‌ری پلۆتۆنیۆم ڕه‌تبكاته‌وه‌ چونكه‌ مه‌ترسـی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كه‌ ڕه‌نگه‌ كه‌ره‌سته‌ی چه‌كی ناوه‌كی پـێ به‌رهه‌م بهێنرێت.

نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌ IAEA ، گره‌گری شۆڵت، گوتی ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ پـێـشـبینی ده‌كرێت له‌سه‌ر ڕیاكته‌ری ئه‌راك ده‌ربچێت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ گومانی نیازی خراپ له‌ به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران ده‌كرێت.

ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ئاسـیا و ئه‌فریكا پـشـتیوانی له‌ یارمه‌تی دانی ئێران ده‌كه‌ن له‌ دامه‌زراندنی ڕیاكته‌ری ئه‌راك، به‌ڵام وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا ئه‌و كاره‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

پـێشـتر ئێران داوای IAEA بۆ ڕاگرتنی دروسـتكردنی ئه‌و ڕیاكته‌ره‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌، وه‌ ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت به‌بێ یارمه‌تی ده‌ره‌كیش كارگه‌ی ئه‌راك له‌ 2009 دا ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ مانگی هه‌شـتی ڕابردووشـدا ئێران دوا مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕه‌تكرده‌وه‌.

وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری سـزادانی ئێران بدات له‌سه‌ر ئه‌و كردارانه‌ی. ئێرانیش ده‌ڵێت به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ته‌نها بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌یه‌.

XS
SM
MD
LG