Accessibility links

ن.ی: ژماره‌ی قوربانیه‌ سیڤیڵیه‌کان له عێراق‌دا گه‌یشتۆته‌ ئاستێکی نوێ


ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ژماره‌ی قوربانیه‌ سیڤیڵیه‌کان له عێراق له مانگی ئۆکتۆبه‌ردا گه‌یشتۆته‌ ئاستێکی نوێی به‌رزی.

ڕاپۆرتێکی نوێ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌وا ژماره‌ی قوربانیه‌کان له مانگی ڕابردوودا گه‌یشتۆته‌ 3،709 که‌س و ئه‌مه‌ش به‌ به‌راوورد له‌گه‌ڵ به‌رزترین ئاستی پێشوودا که له مانگی حه‌وت‌دا بووه‌ و ‌ ژماره‌ی قوربانیه‌کان گه‌یشتبووه‌‌ 3،590 قوربانی. ڕاپۆرته‌که‌ ده‌ڵێت توندوتیژی نه‌ژادی هۆکاری سه‌ره‌کی که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ بووه‌.

هاوکات ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ که‌ سه‌رۆک بوش و سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالکی به‌ نیازن له هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌ ووڵاتی ئوردون چاوییان به‌ یه‌کتری بکه‌وێت و گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی ڕه‌وشی ئاسایش له عێراق‌دا بکه‌ن.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا، هه‌ردوولایان پابه‌ندی خۆیان دووپات کرده‌وه‌ بۆ بونیاتنانی عێراقێکی پڕ ئاشتی و دیموکراسی و ئاسایش. هه‌روه‌ها به‌ڵێنیاندا به‌ توندکردنی هاوکاری نێوانیان.

له لایه‌کی دیکه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی مارگه‌ریت به‌کێت گوتویه‌تی هێزه‌کانی به‌ریتانی کۆنترۆڵی شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی عێراقی ده‌گوێزنه‌وه‌. خانم به‌کێت ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌ یاسادانه‌رانی به‌ریتانی ڕاگه‌یاند و گوتی باوه‌ڕ وایه‌ که‌ ئه‌م گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا جێبه‌جێ بکرێت.

جێی باسه‌، نزیکه‌ی زیاتر له‌ 7000 سه‌ربازی به‌ریتانی له چوارده‌وری به‌سره هه‌یه‌.‌

XS
SM
MD
LG