Accessibility links

عێراق و سوریا په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی نێوانیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌


پاش لێكدابڕانێك كه نزیكه‌ی 25 ساڵی خایاند، عێراق و سوریا په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی نێوانیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ووڵات له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ئاسایی كرایه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم سه‌ردانی به‌غدای كرد.

ووته‌بێژێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، گۆردن جۆندرۆو بانگه‌شه‌ی سوریای كرد كه‌ نیشانی بدات له ڕاگرتنی ده‌ربازبوونی چه‌كدارانی بیانی بۆ ناو عێراق ڕۆڵێكی بونیاتنه‌ری هه‌بێت. هه‌روه‌ها گوتی هه‌میشه‌ ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هانی ووڵاتانی دراوسێی عێراقی داوه‌ كه‌ پشتگیری له عێراق بكه‌ن.

له لایه‌كی دیكه‌، كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی له ڕۆژی شه‌ممه‌ له تاران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كۆده‌بێته‌وه‌. كاربه‌ده‌ستانیش نكۆڵی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی سه‌رۆكی سوری به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د به‌شداری ئه‌و ووتوێژانه‌ بكات.

هاوكاتیش، كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شی هێزی ئه‌‌مه‌ریكی و عێراقی‌دا بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كی شاری سه‌در له به‌غدا، سێ كه‌س كوژراون. له‌شكری ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش ده‌ڵێن 7 گومانلێكراوییان ده‌ستگیركردووه كه باوه‌ڕده‌كرێت زانیارییان سه‌‌باره‌ت به‌ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له لابێت كه له مانگی ئۆكتۆبه‌ردا ڕفێندراوه‌.

XS
SM
MD
LG