گروپێكی مافی مرۆڤی بنكه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت سه‌رۆكی پێشووی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین به شێوه‌یه‌كی ڕه‌وایانه دادگایی نه‌كراوه له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت حوكمی مردنی به سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌كرێت.
له ڕاپۆرتێكدا كه گروپی چاودێری كردنی مافی مرۆڤ بڵاوی كردۆته‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه كه دادگا نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌كی پێویست و له كاتی گونجاو‌دا به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كان به پارێزه‌رانی سه‌دام بدات. هه‌روه‌ها چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان لانه‌ماوه و هیچ وێنه‌یه‌کی نوسراوی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یان لانه‌ماوه.
هه‌روه‌ها گروپه‌كه ڕه‌خنه‌یان گرت له‌وه‌ی كه 29 شایه‌تحاڵی به‌شداربوو له پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌دا، ووته‌كانیان تۆمار كراوه و نه‌هاتونه‌ته دادگا بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدات.
گروپی ناوبراو ڕه‌خنه‌شی له سه‌رۆكی دادوه‌ران گرت كه‌وا به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیانه بڕیاره‌كانی خۆی نه‌داوه و هه‌میشه له ژێر فشاری حكومه‌تی عێراقیدا بووه.
نوسه‌ری ڕاپۆرته‌كه، نیهال به‌ته ڕه‌خنه‌شی له ئه‌مه‌ریكا گرت بۆ ئه‌وه‌ی كه سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت دادگایی كردنه‌كه له لایه‌ن عێراقیه‌كان خۆیانه‌وه به‌ڕێوه بچێت و گوتویه‌تی ده‌بوایه دادوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری له پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌دا بكردایه.
له سه‌ره‌تای مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا، سه‌رۆكی دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكا حوكمی مردنی به سه‌ر سه‌دام حوسه‌ین‌دا چه‌سپاند و فه‌رمانی كوشتنی 148 كه‌سی شیعه ئاینزای شارۆچكه‌ی دجێل دا كه له ساڵی 1982 دا هێرشیان كرایه سه‌ر دوای ئه‌وه‌ی سه‌دام و ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی گوناهبارییان كردن به‌وه‌ی هه‌وڵی كوشتن‌یان سه‌دام حوسه‌ینیان داوه.