چه‌كداران له عێراق له ماوه‌ی دوو هێرشی جودا له چوارده‌وری به‌غدا هێرشیان كردۆته سه‌ر دوو كاربه‌ده‌ستی شیعه ئاینزای عێراقی.
جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی حه‌كیم ئه‌لزه‌میلی ڕۆژی دووشه‌ممه و له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی كاروانه‌كه‌یان له ناوچه‌ی ئه‌لفه‌زلی ناوه‌ندی به‌غدا كه‌وتنه به‌ر هێرشی خراپكاران و له ئه‌نجامدا دوو له پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانیان گیانیان له ده‌ستدا.
هه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، بۆمبێكی لاڕێ له باشوری به‌غدا و له نزیك كاروانی موحه‌ممه‌د ئه‌لعوره‌یبی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت ته‌قیه‌وه، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك زیانی پێ نه‌گه‌یشت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش، جێگرێكی تری وه‌زیری ته‌ندروستی به ناوی عه‌مار ئه‌لسه‌فار له ماڵه‌كه‌ی خۆی له به‌غدا ڕفێندرا.
كارمه‌ندێكی ته‌له‌فزیۆنێكی عێراقیش ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌غدا ته‌قه‌ی لێكراوه و له ئاكامدا گیانی له ده‌ستداوه. وه‌لید حه‌سه‌ن بابه‌تی كۆمیدی پێشكه‌ش ده‌كرد تاوه‌كو كه‌مێك ئاسوده‌یی بدات به دڵی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له ڕووداوه توندوتیژییه‌كان عێراق بێزار بوون.
هاوكاتیش پۆلیسی عێراقی ته‌رمی 14 كه‌سیان له به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه كه باوه‌ڕده‌كرێت له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌كداره‌وه كوژرابن كه له كاتی ڕفاندنی قوربانیه‌كاندا، جلوبه‌رگی ڕه‌سمی پۆلیسی عێراقیان له به‌ردابووه. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن باوه‌ڕده‌كرێت قوربانیه‌كان عه‌ره‌بی سونه بووبن و له شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌دا ڕفێندرابن.