سه‌رۆك بوش ستایشی سه‌رۆكی ئه‌نده‌نوسی سوسیلیۆ بامبانگ یودۆیۆنۆی كرد بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی له ڕێبه‌رایه‌تی كردنی ئه‌و ووڵاته گه‌وره و تێكه‌ڵه پڕ گروپی نه‌ژادی و ئاینی‌یه‌دا ده‌یبینێت.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا له هاوینه‌هه‌واری بۆگۆر له ئه‌نده‌نوسیا كۆبونه‌وه و ده‌ڵێن گفتوگۆیان له‌سه‌ر پرسه نێوده‌وڵه‌تی‌یه‌كان كردووه وه‌ك كۆریای باكور و ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌ڕێز بوش گوتویه‌تی ئه‌نجامدانی ووت‌وێژی شه‌ش لایه‌نه له هه‌موو ڕێگه‌چاره‌یه‌كی تر بۆ كۆتایی هێنان به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی كۆریای باكور سودبه‌خشترێكه. هه‌روه‌ها گوتی هه‌ردوولایان پابه‌ندن به كۆتایی هێنان به دیارده‌ی تیرۆریزم له جیهاندا.
هاوكاتیش له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش، به سه‌ده‌ها خۆپیشانده‌ر له بۆگۆر كۆبونه‌وه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی بوونی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق و ئه‌فغانستان.
له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا و پێش گه‌یشتنه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ ڤێتنام، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 هه‌زار كه‌س له جه‌كارتای پایته‌ختی ئه‌نده‌نوسیا ناڕه‌زاییان له دژی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش ده‌ربڕی و به‌ڕێز بوشیان به تاوانباری شه‌ڕ و تیرۆریست ناوبرد.
جێی باسه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نده‌نوسیا كه گه‌وره‌ترین ووڵاتی موسوڵمانه له جیهاندا به هاوپه‌یمانێكی گرنگی شه‌ڕی دژه تیرۆر له قه‌ڵه‌م ده‌دات.