Accessibility links

دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌لید ئه‌لموعه‌لم بۆ عێراق ده‌دوێت


ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لم گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق، وه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیار زێباری له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پـێشـوازی لێـكرا.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌وه‌تای كه‌وتنی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن له‌ سـاڵی 2003 دا گه‌وره‌ كاربه‌ده‌سـتێـكی سوریا سه‌ردانی عێراق بكات، وه‌ له‌ ئێسـتاشه‌وه‌ ئه‌و ڕایه‌ هاتۆته‌ ئارا كه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ به‌شـداری پـێـكردنی وڵاتانی دراوسـێی عێراق له‌ مه‌سه‌له‌ی سه‌قامگیری له‌و وڵاته‌دا.

باشه‌ عێراقیـیه‌كان چی چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن له‌ وڵاتێـكی وه‌ك سوریا؟

بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیاره‌ و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌ عێراق هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆكی فراكسـیۆنی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق سازكردووه‌.

ده‌توانن گوێـبیستی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG