سه‌رۆك بوش به‌نیازه ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی ڤێتنامی بكات
وه‌ك به‌شـێـك له‌و سه‌ردانه‌ی بۆ ناوه‌ندی ئابوری ئه‌و وڵاته، كه شـاری هۆشیمنهه.
پاش ئه‌وه‌ی گه‌شـتێـكی به شـاری هۆشیمنهدا كرد، سه‌رۆك بوش به نیازه له‌گه‌ڵ گه‌وره بازرگاناندا كۆبـبێـته‌وه و به‌شـداری له كورته باسـێـكدا له‌سه‌ر ئه‌نفلۆنزای باڵنده بكات.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پاش به‌جێهێشـتنی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی ئاسـیای پاسیفیك له هانۆی پایته‌ختی ڤێتنام، سه‌رۆك بوش گه‌یشته شـاری هۆشیمنهی ئه‌و وڵاته و له‌وێ پـێشـوازیـیه‌كی گه‌رمی لـێـكرا.
پاشان به نیازه سه‌ردانی ئه‌نده‌نوسـیا بكات، كه چه‌ند ڕۆژێـكه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌درێت له‌سه‌ر بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌فغانستان.
له دژی ئه‌و سه‌ردانه چاوه‌ڕوان كراوه‌ی سه‌رۆك بوش، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌لایه‌نی كه‌م 10 هه‌زار كه‌س خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایـیان له جاكارتای پایته‌خت ئه‌نجامدا، وه سه‌رۆك بوشـیان به تاوانكاری شه‌ڕ و تیرۆریست له قه‌ڵه‌م دا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نده‌نوسـیا به هاوپه‌یمانێـكی گرنگی خۆی ده‌زانێت له شه‌ڕی دژه تیرۆردا.