ڕێبه‌رانی 21 وڵاتی ئابوری جیهانی به‌ڵێنیان دا كه ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵیان بده‌ن بۆ بوژاندنه‌وه‌ی وتووێـژه‌كانی بازرگانی جیهانی، وه به هه‌موو شـێوه‌یه‌كیش شه‌ڕی تیرۆریزم
بكه‌ن.
كاربه‌ده‌سـتانی یانه‌ی هاوكاری ئابووری ئاسیای پاسفیك (APEC) له هانۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕاگه‌یاندنی كۆتایی خۆیان بڵاوكرده‌وه، وه تیایدا هۆشـداری ئه‌وه‌یان دا كه ئه‌نجامی ترسـناكی ئابوری مه‌زن ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر خولی دۆحه‌ی ڕێـكخراوی بازرگانی جیهانی وتووێژه‌كانی شـكست بهێنێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌و وتووێـژانه له مانگی حه‌وته‌وه وه‌سـتاوه پاش ڕوودانی ناكۆكیـیه‌ك له‌سه‌ر بازرگانی كشـتوكاڵی.
ڕێبه‌رانی (APEC) ڕازیبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه هه‌رێمـیـیه‌كاندا بوه‌ستن، له‌وانه چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ و ئه‌گه‌ری ئالوده‌بوونی خۆراك و ئه‌نفلۆنزای باڵنده. هه‌روه‌ها وتووێـژه‌كان سه‌نگیان خستبووه سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی شـێوازێـك بۆ لابردنی ئه‌و ته‌نگ‌وچه‌ڵه‌مانه‌ی كه له به‌رده‌م بازرگانی و پاراستنی مافی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌دایه.
سه‌رۆكی ڤێتنام (نگویه‌ن مینه تریت) ڕاگه‌یاندنێـكی جیای خوێنده‌وه و تیایدا ڕه‌خنه‌ی له تا‌قیكردنه‌وه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی مانگی ده‌ی كۆریای باكوری گرت و هانی ئه‌و وڵاته‌ی دا كه پابه‌ندی به‌ڵـێـنه‌كانی بێت و ڕابوه‌سـتێـت له په‌ره‌پـێدانی چه‌كی ناوه‌كی.