سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان سه‌باره‌ت به لـێدوانێـكی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان له‌مه‌ڕ شـاری كه‌ركوك ڕاگه‌یاندنێـكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان پـشـتگیری له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان عێراق وتوركیا ده‌كات، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا پـێویسته توركیا ئه‌و ڕاسـتیـیه بزانێت كه كه‌ركوك كێشه‌یه‌كی ناوخۆیه و به پـێی به‌ندی 140 ی ده‌سـتووری عێراقی ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌ك و نیوه.