مشـتومڕ له‌سه‌ر كێشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق توندتر بۆته‌وه، وه یه‌كێـك له‌و خاڵه گرنگانه بوو كه كاریـگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تـێرمی ناوه‌ڕاست له ئه‌مریكا.
زۆربه‌ی ده‌نـگده‌رانی ئه‌مریكایی له‌گه‌ڵ كێشـانه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه‌دا بوون و بێزاری خۆیان به‌رامبه‌ر به ڕێبازی سه‌رۆك بوش له عێراقدا ده‌ربڕیوه.
هۆی ئه‌م مشـتومڕانه سه‌رئه‌نجامی كێشـانه‌وه‌ی هێزه‌كان و شـێوه‌ی كێشـانه‌وه‌یان چی به‌سه‌ر پـرۆسه‌كانی ڕیفۆرمـكاری و دیموكراتیزه‌كردن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌هـێنـێت، وه چ جۆره كاریـگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر باری كوردسـتان و وڵاتانی دراوسێ و جیهان به‌گشتی.
هاوكارمان جانی دیلان به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تایبه‌ت كردبوو به باسـكردنی ئه‌م بابه‌ته، وه ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانی به‌رنامه‌كه بوون:
دكتۆر ڕێبوار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی كوردش میدیا.
دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانسـت و پـزیشـكی كورد له به‌ریتانیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 44 خوله‌كه.