به‌شـداریكردنی ئێران و سـوریا له چاره‌سه‌ركردنی ڕه‌وشی ئاڵۆزی عێراق بابه‌تی گه‌رمی ڕاپـۆرته‌كانی ڕاگه‌یاندن بوو كه له لایه‌ن گروپی به ناو هه‌ڵـسه‌نگاندنی ڕێبازی ئه‌مریكا له عێراق به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پـێـشـووی ئه‌مریكا جێمس بێـكه‌ر و ئه‌ندامی پـێشـووی كۆنگرێسی سه‌ر به پارتی دیموكرات لی هامڵتن پـێشـنیاز كراوه. هه‌رچه‌نده ئه‌م پـێشـنیازه هێشـتا به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام نیگه‌رانی لای زۆر له شـاره‌زایانی ڕه‌وشی ناوچه‌كه دروسـتكردووه.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر وه‌لید فارس گه‌وره توێژینه‌ری ده‌زگای به‌رگی له دیموكراتیـیه‌ت له واشـنتۆن سـازكردووه، وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.