سه‌رۆك جۆرج بوش گه‌شـته‌كه‌ی بۆ باشـوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیا به‌و به‌ڵـێنه ده‌سـتیپـێـكرد
كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا درێژه به به‌شـداری خۆی له پـێناو بره‌و به گه‌شه و هه‌روه‌ها سـه‌قامگیری ئاسایش له هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌دات.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه سه‌رۆك بوش له میانه‌ی گوته‌كه‌یدا له زانكۆی نیشـتیمانی له سـه‌نگافور ئه‌م تێبینی‌یه‌ی ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها گوتیشی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا پـشت به فراوانكردنی ئاستی ئازادی و هه‌روه‌ها ده‌رفه‌ت ده‌به‌سـتێت به درێـژایی وڵاتانی كه‌ناری پاسیفیك. سه‌رۆك بوش په‌یمانی دا ڕۆڵی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمه‌كه‌دا له سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی ده‌بێت و نه‌ك ده‌ستـتێوه‌ردان.
وڵاتی سه‌نگافور یه‌كه‌م ئیسـتگه‌ی گه‌شتی هه‌شت ڕۆژیـیه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكی ده‌بێت كه تیایدا سه‌ردانی سێ وڵاتی ناوچه‌كه ده‌كات. وڵاتی دووهه‌می سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش ڤێتنام ده‌بێت و تیایدا به‌شـداری له كۆبوونه‌وه‌ی سـاڵانه‌ی گروپی هاوكاری ئابوری ئاسـیای پاسـیفیك ده‌كات.
له گوته‌كه‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌یدا سه‌رۆك بوش هانی حكومه‌تانی گروپی ناوبراوی دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی خۆیان له‌مه‌ڕ ده‌سـتپـێـكردنه‌وه‌ی وتووێـژه‌كانی بازرگانی جیهانی بخه‌نه گه‌ڕ، وه هه‌روه‌ها داوای له ڕابه‌رانی ئه‌و حكومه‌تانه كرد بیر له مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی بازرگانی ئازاد له هه‌رێمه‌كه‌دا بكه‌ن. سه‌رۆك بوش ئاماژه‌ی به‌وه دا كۆریای باكور یه‌كێـكه له گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شـه‌كانی ئاسایشی ناوچه‌كه. هاوكات سه‌رۆك بوش هانی ڕابه‌رانی وڵاتانی هه‌رێمه‌كه‌ی دا بۆ پـیۆنگیانگی ڕوون بكه‌نه‌وه كه كۆریای باكور ڕێـگه‌ی پـێنادرێت چه‌كی ناوه‌كی یان كه‌ره‌سـته‌ی هه‌سـتیاری دیكه بداته ڕژێمه دوژمنـكاره‌كان یاخود گروپه تیرۆریسـتیـیه‌كان.
ئه‌وه‌ی شـایانی ئاماژه پـێـكردنه سه‌رۆك بوش پـێشـوازی له بڕیاری كۆریای باكور بۆ ده‌سـتپـێـكردنه‌وه‌ی وتووێـژی شه‌ش قۆڵی په‌یوه‌ست به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی خۆی كرد، به‌ڵام ده‌شـڵێت كۆریای باكور ده‌بێت ڕێـكـكه‌وتننامه‌ی سـاڵی 2005 جێبه‌جێ بكات كه تیایدا له به‌رامبه‌ر پـێـشـكه‌شـكردنی دڵـنیایی ئاسایی بۆ كۆریای باكور ده‌ستبه‌رداری پـرۆگرامی چه‌كی ناوه‌كی خۆی بـبێت.