پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵـێت سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار ته‌قه‌یان له نانه‌واخانه‌یه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری به‌غدا كردووه، وه له ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 8
كه‌س كوژراون و 2 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
پـۆلیس ده‌ڵـێت قوربانیـیه‌كان بریتی بوون له كرێـكارانی نانه‌واخانه‌كه و ئه‌و كه‌سـانه‌شی كه بۆ نان كڕین له به‌رده‌میدا وه‌سـتابوون.
هه‌ر له شـاری به‌غدا و له‌نزیك دادگایه‌ك له شـه‌قامی فه‌له‌سـتین ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه، بووه‌ته مایه‌ی كوژرانی 2 كه‌س و بریندابوونی 5 ی دیكه.
شـایانی باسه هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی توندوتیژی تایفی و هێرشی یاخیبووان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به سه‌دان كه‌س كوژراون.