فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـكری ئه‌مریكی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ژه‌نه‌ڕاڵ جۆن ئه‌بی زه‌ید
ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ڕه‌تـكرده‌وه كه باس له دانانی خشـته‌یه‌كی كاتی بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كات.
بۆ یه‌كه‌م جار دوای سه‌ركه‌وتنی دیموكراته‌كان له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی كۆنگرێسدا، ڕۆژی چوارشه‌ممه، ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌بی زه‌ید له به‌رده‌م لیژنه‌ی له‌شـكری سه‌ر به سـێناتی ئه‌مریكی گه‌واهی دا.
ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌بی زه‌ید گوتی هه‌رچه‌نده توندوتیژی تایفی له عێراق له زیادبوونه، به‌ڵام گهشـبینم به‌وه‌ی كه ده‌كرێت عێراق سـهقامگیربێت. گوتیشی ئاسـتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌بێت هه‌روه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
به‌ڵام سـێناتۆر جۆن مهكـكاین ڕه‌خنه‌ی گرت و گوتی گه‌لی ئه‌مریكی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێسـتای پـێ باش نیـیه، وه داوای كرد هێزی زیاتر بۆ عێراق ڕه‌وانه بكرێت.
ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌بی زه‌یدیش گوتی ئه‌گه‌ر هێزی زۆری ئه‌مریكا له عێراقدا هه‌بێت ئه‌وا هێزه عێراقیـیه‌كان زیاتر پـشتیان پـێ ده‌به‌ستن له شـهڕهكانیان له دژی یاخیبووان.
سـێناتۆر كارڵ لیڤنی سه‌ر به دیموكراته‌كان كه سـاڵی ئاینده ده‌بێت به سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی سـێنات، داوای له سه‌رۆك بوش كرد كه به ڕێبه‌ره عێراقیـیه‌كان بڵێت كه له دوای 4 بۆ 6 مانگی تر ئه‌مریكا هێزه‌كانی له عێراق دهكشـێنێـتهوه.
كارڵ لیڤن گوتیشی ڕێبه‌ره سـیاسـیـیه‌كانی عێراق ئه‌وه نازانن كه قوربانی دانی ئه‌مریكیـیه‌كان سـنووری هه‌یه.