سه‌رۆکی ڕووسی ڤلادمیر پوتن و سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جۆرج بوش له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیاندا بۆ نیوه‌ڕۆخوانێک له ده‌ره‌وه‌ی مۆسکۆ کۆبونه‌وه. له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر کێشه‌ی ئێران و ئه‌ندامێتی ڕووسیا له ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی کرد.
ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه له فڕۆکه‌خانه‌ی ڤنوکۆسۆ به‌ڕێوه چوو دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک بوش له‌سه‌ر ڕێگه‌ی بۆ به‌شداربوون له لوتکه‌ی ئاپێک له هانۆی بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م له‌م فڕۆکه‌خانه‌یه‌ی ده‌ره‌وه‌ی مۆسکۆ مایه‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوولا ده‌ڵێن سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه ڕه‌سمی نه‌بوو و بۆ ماوه‌یه‌کی کورت بوو، به‌ڵام کێشێکی سیاسی قورسی هه‌بوو. هه‌ردوو ڕێبه‌ر له ساڵی 2008 دا دووه‌م گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی‌یان ته‌واو ده‌که‌ن، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا کاری زۆر ماوه ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌مه‌ش بێ له مه‌سه‌له‌ی ڕاده‌ی زیادبوونی جیاوازی په‌یوه‌ندی نێوان ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکا.
کاربه‌ده‌ستان له ڕووسیا نیگه‌رانن له به‌رامبه‌ر بردنه‌وه‌ی دیموکراته‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مه‌ریکا و بوونیان به زۆرینه له کۆنگرس‌دا. کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکیش نیگه‌رانن له به‌رامبه‌ر دژایه‌تی کردنی ڕووسه توندڕه‌وه‌کان بۆ چه‌سپاندنی سزای ئابوری به سه‌ر ئێران‌دا به‌هۆی به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌یه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ردوولا له جیاتی تیشک خستنه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌گه‌تیڤانه، هه‌وڵی ئاماده‌کردنی ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌یان‌دا که ڕێگه به ڕووسیا ده‌دات ببێته ئه‌ندام له ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی‌دا و باوه‌ڕده‌کرێت ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه له دوای به‌ڕێوه‌چوونی لوتکه‌ی ئاپێک له ڤێتنام مۆر بکرێت که له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ده‌ست پێده‌کات.