ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌زی ئه‌تۆم (IAEA) ده‌ڵێت ئه‌و ناتوانێت بیسـه‌لمێنێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران به ته‌واوه‌تی بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌یه -- وه‌ك تاران ده‌ڵێت.
له ڕاپـۆرتێـكی نهێنیدا (IAEA) ده‌ڵێت ئاسه‌واری پلوتۆنیۆمیان له شـوێنێـكی پاشـماوه‌ی ناوه‌كی له ئێران دۆزیوه‌ته‌وه.
شایانی ئاماژه پـێـكردنه ده‌كرێت پلوتۆنیۆم وه‌ك كه‌ره‌سـته‌یه‌ك بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاربهێنرێت. هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌كه ده‌ڵێت ئێران یۆرانیۆم ده‌پـیتێـنێت، كه ئه‌ویش ده‌كرێت چه‌كی ناوه‌كی پـێ دروسـتبكرێت.
له نیویۆركیش جۆن بۆڵتن باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی (IAEA) و تێبیـنی‌یه‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستی خێرا له به‌رامبه‌ر ئێران وه‌ربگرێت. گوتیشی سـزادان تاكه ڕێـگایه بۆ به‌هۆشهێنانه‌وه‌ی ئێران.
هه‌ر ڕۆژی سـێشـه‌ممه سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی ده‌خوازێت 60 هه‌زار سه‌نته‌رفیوجی پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ به‌رهه‌مهێنانی سـووته‌مه‌نی ناوه‌كی بخاته گه‌ڕ.