سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت هیوا ده‌خوازێت كه ووڵاته‌كه‌ی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بتوانێت ئاهه‌نگی ته‌واوبوونی به‌رنامه‌ی سووته‌مه‌نی ناوه‌كی بگێڕێت.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕۆژی سێشه‌ممه و له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی زۆربه‌ی ووڵاتان ڕازین به‌وه‌ی كه ئێران سووته‌مه‌نی ناوه‌كی هه‌بێت، به‌ڵام ئاماژه‌ی به ناوی ئه‌و ووڵاتانه نه‌دا.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش پێداچوونه‌وه به به‌رنوسی بڕیارێكی چه‌سپاندنی سزا له دژی ئێران ده‌كات كه داڕێژرا دوای ئه‌وه‌ی ئێران تاوه‌كو دوامۆڵه‌تی دانراو بۆی له 31 ی مانگی هه‌شت‌دا، چالاكی‌یه ناوه‌كی‌یه‌كانی ڕانه‌گرت. ڕووسیا و چینیش دوودڵن له‌وه‌ی سزای ئێران بدرێت.
له واشنتۆنیش، سه‌رۆك بوش گوتی پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌مارۆی ئابوری به سه‌ر ئێران‌دا بچه‌سپێنێت ئه‌گه‌ر هاتوو تاران به‌رده‌وام بێت له پیتاندنی یۆرانیۆم وه‌ك به‌شێك له به‌رنامه ناوه‌کی‌یه‌كه‌ی. هه‌روه‌ها گوتی ئێرانێكی خاوه‌ن چه‌كی ناوه‌کی ده‌بێته هێزێكی ناسه‌قامگیر و تێكده‌ره له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلیش كه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش‌دا كۆبۆوه و گوتی ئێران ته‌نها مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئیسرائیل نی‌یه، به‌ڵكو مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان هه‌یه.