Accessibility links

پـۆلیسی عێراقی زیاتر له‌ 46 ته‌رم له‌ ده‌وروبه‌ری به‌غدا ده‌دۆزنه‌وه‌


ڕۆژی دووشه‌ممه‌ پـۆلیسی عێراقی زیاتر له‌ 46 ته‌رمیان له‌ ده‌وروبه‌ری به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه‌.

كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵـێن لاشه‌كان شـوێنی ئه‌شـكه‌نجه‌دانیان پـێوه‌ بووه‌ كه‌ پـێده‌چێت قوربانی توندوتیژی تایه‌فی بن.

هاوكات كاربه‌ده‌سـتانی توركی ئه‌وه‌یان پـشـتڕاستـكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ته‌رمه‌ی نزیـك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ هی به‌ڵـێنده‌رێـكی توركه‌ و ناوی یه‌ڵـدرم تیكه‌ و له‌ مانگی حه‌وته‌وه‌ ڕفێـندراوه‌.

له‌ شـاری موسڵیش چه‌ند چه‌كدارێـك په‌یامنێری كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئاسـمانی ئه‌لشـه‌رقیـیه‌یان كوشـتووه‌.

XS
SM
MD
LG