نه‌مسا بانگه‌شه‌ی ڕاگرتنی ووتوێژه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌ندامێتی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نكه‌ره گه‌مارۆكان له‌سه‌ر باره‌كانی كه‌شتی و فڕۆكه‌كانی به‌شی قوبرسی یۆنان لانه‌بات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مس، ئۆرسولا پلاسنك گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر هاتوو توركیا تاوه‌كو سازكردنی لوتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له مانگی دیسه‌مبه‌ردا، ئه‌و مه‌سه‌لانه چاره‌سه‌ر نه‌كات ئه‌وا باشترێكه كه ڕازی بێت به دانانی دوامۆڵه‌تێك له‌و باره‌یه‌وه.
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی فراوانكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئۆڵی رێن گوتویه‌تی توركیا ده‌توانێت ببێته ئه‌ندام له یه‌كێتی‌یه‌كه‌یاندا ته‌نها دوای جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان. داواكارییه‌كانیش بریتین له ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و به‌ها دیموكراتی‌یه‌كان. هه‌روه‌ها گه‌شبینی خۆی نیشاندا له به‌رامبه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و كێشانه له پێش لوتكه‌ی مانگی دوانزده.
دانوستانده‌ری توركیاش عه‌لی باباجان هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه كه هه‌ر جۆره دواكه‌وتنێك له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌رئه‌نجامی نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ده‌بێت.