وڵ فێرڵ و ئێما تۆمپسۆن و ده‌ستن هۆفمان پێكه‌وه له فلیمێكی نوێی كۆمیدی‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن. چیرۆكی ئه‌م فلیمه سه‌باره‌ت به نوسه‌رێكه به ناوی كێرن ئیڤڵ كه كتێبێك ده‌نوسێت له‌سه‌ر كارمه‌ندێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی باجی ئه‌مه‌ریكی به ناوی هارۆڵد كرك
هارۆڵد كرك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ناو ئه‌م فلیمه‌یه كه كه‌سێكی زۆر بێ ده‌نگه و هه‌ست به ته‌نیاییه‌كی زۆر ده‌كات چونكه ڕۆژانه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی كه‌س نابینێت و ته‌نها كار له‌گه‌ڵ ژماره‌دا ده‌كات.
هارۆڵد ڕۆژێك گوێی له ده‌نگی یه‌كێك ده‌بێت كه وه‌سفی وورده‌كارییه‌كانی ژیانی ده‌كات، ئه‌ویش نوسه‌ری ئه‌و كتێبه كێرن ئیڤڵه. ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه دووچاری هارۆڵد ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه كه ته‌نها خۆی ده‌توانێت گوێی له ده‌نگی ئه‌و ژنه یاخود نوسه‌ره‌كه بێت. له پاشدا، هارۆڵد هه‌وڵ ده‌دات خاوه‌نی ئه‌و ده‌نگه بدۆزێته‌وه و دوایی داوای لێ بكات كه له كۆتایی چیرۆكه‌كه‌دا نه‌یكوژێت.
ئێما تۆمپسۆن ڕۆڵی نوسه‌ره ژنه‌كه ده‌بینێت كه به زۆری له كۆتایی چیرۆكه‌كانیدا، كه‌سایه‌تیه‌كانی ناوی ده‌كوژێت.
هارۆڵد له گه‌ڕانی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی و پاراستنی ژیانی، ڕووده‌كاته شاره‌زایه‌كی فه‌رهه‌نگی كه ئه‌ویش پرۆفیسیۆی زانكۆ "هیڵبرته" و هونه‌رمه‌ند ده‌ستن هۆفمان ڕۆڵه‌كه‌ی ده‌بینێت. ئه‌م پرۆفسیۆره‌ش كه‌سێكی ڕه‌فتار سه‌یره، زۆرجار قاوه‌كه‌ی لێ ده‌ڕژێت و جار جار به پێ خاوسی له ناو ئۆفیسه‌كه‌یدا كار ده‌كات. مه‌به‌ستیش له نیشاندانی ئه‌م كاره‌كته‌ره و به‌شه‌كانی تری فلیمه‌كه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی به گشتی بۆ ناسینی كه‌سێك ته‌ماشای ڕه‌فتاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن و نه‌ك ناوه‌ڕۆك و وورده‌كارییه‌كانی كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سه. كه له‌وانه‌یه به گوێگرتن له قسه‌كانی، زانیارییه‌كی زۆر ده‌ست بكه‌وێت.
" له چیرۆك سه‌یرتر " یاخود " Stranger Than Fiction " له لایه‌ن نوسه‌ری لاو زاك هێڵم نوسراوه و له ده‌رهێنانی مارك فۆرسته‌ره.
كاته‌كانی په‌خشكردنی ئه‌م فلیمه‌ش له ووڵاتانی جیهان‌دا:
كه‌نه‌دا 9/9/2006
ئه‌مه‌ریكا 10/11/2006
به‌ریتانیا 12/1/2006
به‌رازیل 8/12/2006
ئه‌رجه‌نتین 14/12/2006
سوید 25/12/2006
هۆڵه‌ندا01/03/2006
ئوستورالیا01/19/2006