وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵـێت تاران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و پلانه‌ی هه‌یه‌تی بۆ
فراوانكردنی به‌رنامه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم به‌وه‌ی كه مانگی سـێی داهاتوو 3 هه‌زار سه‌نته‌رفیوجی تر داده‌نێت.
محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵـێت دانانی ماشـێنه تایبه‌ته‌كان له ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشـتی پـشـكنه‌رانی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیدا ده‌بن.
ئێران داواكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی فه‌رامۆش كردووه بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه سه‌نته‌رفیوج بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم به‌كارده‌هێنرێت و ده‌كرێت وه‌ك سـووته‌مه‌نی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیكتریكی به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تا ئاسـتێـكی به‌رزتر یۆرانیۆمی پـێ بـپـیتێنرێت ئه‌وا ده‌كرێت بۆمبی ناوه‌كی پـێ دروست بكرێت.
ئێران ده‌ڵـێت ئه‌و ئێسـتا 164 سه‌نته‌ر فیوجی له‌كاردایه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت بۆ سـاڵی ئاینده بیگه‌ێنێته 3 هه‌زار كه ئه‌مه‌ش بوار بۆ ئێران ده‌ڕه‌خسـێنێت پـیتاندنی یۆرانیۆم وه‌ك پـیشـه‌سـازی لێـبێت.
ئه‌و ژماره سه‌نته‌رفیوجه‌ی ئێسـتا له ئێران كاری پـێـده‌كرێت كاتێـكی زۆری ده‌وێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و یـۆرانیۆمه پـیتێـنراوه‌ی كه بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌ست بدات.