ئه‌و هێزه سـه‌ربازیانه‌ی ئیسرائیل كه به شـوێن میلیشـیاكاندا ده‌گه‌ڕێن له باكوری كه‌رتی غه‌ززه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ته‌قه‌یان له فه‌له‌سـتینیـیه‌كی ته‌مه‌ن 16 سـاڵ كردووه و
كوشـتوویانه.
گه‌واهده‌ران له شـارۆچـكه‌ی به‌یت لاهیـیه ده‌ڵـێن پـێده‌چێت ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی سـه‌ربازه‌كانی ئیسرائیل له نه‌وجه‌وانێـكی فه‌له‌سـتینی بووبێت له نزیك شـوێنێـكی ته‌قاندنی موشه‌كه‌وه كه به‌ر له ماوه‌یه‌كی كورت له‌و شـوێنه‌وه موشه‌ك ته‌قێـنرابوو له‌لایه‌ن میلیشـیا فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كانه‌وه.
كاربه‌ده‌سـتێـكی ئاسایشی فه‌له‌سـتینی كه داوای كردبوو ناوی نه‌هێنرێت ده‌ڵێـت له‌وانه‌یه ئه‌و نه‌وجه‌وانه هه‌روا بۆخۆی به ڕێـكـكه‌وت له‌و شـوێـنه‌دا بووبێت و هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌كی نه‌بووه به‌و موشـه‌كه‌ی گیراوه‌ته ئیسرائیل.
كاربه‌ده‌ستانی له‌شـكری ئیسرائیلیش هه‌مان ڕاگه‌یاندنیان داوه، به‌ڵام گوتوویانه پـێـیان وابووه ته‌قه‌یان له ئه‌ندامی ڕێـكـخراوێـكی میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌كه‌ن.
شـایانی ئاماژه‌پـێـكردنه چه‌ند مانگێـكه ئیسرائیل له هه‌وڵی ده‌سـتبه‌سه‌رداگرتنی هێرشی موشه‌كی فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه. شه‌ڕه‌كانیش سه‌ختر بوون له‌وه‌ته‌ی ئیسرائیل هێرشی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر باكوری كه‌رتی غه‌ززه ده‌سـتپـێـكردووه.