له ئاكامی هێرشـێـكی خۆكوژی له ناو بنكه‌یه‌كی تۆماركردنی پـۆلیسی نوێ له شـاری به‌غدا، زیاتر له 35 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 60 دیكه‌ش بریندار بوون.
هێرشـه‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ڕۆژئاوای شـاری به‌غدا له بنكه‌یه‌كی ناونووسـین بۆ په‌یوه‌ندیـكردن به هێزی كۆماندۆی پـۆلیسی عێراقی ڕوویدا. زۆربه‌ی كوژراوه‌كان گه‌نج بوون چاوه‌ڕێـیان ده‌كرد ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن تا په‌یوه‌ندی به‌و هێزه‌وه بكه‌ن.
شـایهتحاڵـێـك گوتی كه‌سـێـكی خۆكوژ كه پـشـتێـنێـكی ته‌قه‌مه‌نی له خۆی به‌سـتبوو خۆی كردووه به ناو بنكه‌كه‌دا و خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
هه‌روه‌ها پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند كه چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی لاڕێ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌غدا ڕوویداوه، وه به‌لایه‌نی كه‌م بوونه‌ته مایه‌ی كوژراونی 8 كه‌س.
له باشـوری به‌غداش، هێزه‌كانی پـۆلیس و ئاسـایش به دوای كۆمه‌ڵـێـك شـیعه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه دره‌نگ كاتێـكی شه‌وی شـه‌ممه له‌سه‌ر ڕێـگایه‌كی خێرا ڕفێندراون.
به‌پـێی هه‌واڵه‌كان ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له نزیـك شـارۆچكه‌ی له‌تیفیـیه بۆسه‌یان بۆ سێ پاسی بچوك داناوه، وه به‌لایه‌نی كه‌م 10 شیعه‌یان كوشـتووه و 50 ی دیكه‌شـیان ڕفاندووه كردووه.